كه‌شناسی عێراق: سبه‌ی سێشه‌ممه ته‌م و مژێكی چڕ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی وڵات ده‌گرێته‌وه
كه‌شناسی عێراق هۆشداری ده‌دات كه سبه‌ی سێشه‌ممه له كاته‌كانی سپێده‌و به‌یانیدا، ته‌م و مژێكی چڕ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی وڵات ده‌گرێته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه له هه‌ندێك ناوچه ئاستی بینین بۆ سفر كه‌م ده‌بێته‌وه.
كه‌شناسی عێراق، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، له كاته‌كانی سپێده‌و سه‌رله‌به‌یانیی سبه‌ی سێشه‌ممه، ته‌م و مژێكی چڕ سه‌رتاسه‌ری عێراق ده‌گرێته‌وه جگه له ناوچه‌كانی رۆژئاوای وڵات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی شێ و كه‌مبونی خێرایی با.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، پێشبینی ده‌كرێت ئاستی بینین به‌ته‌واوه‌تی كه‌م ببێته‌وه‌و له هه‌ندێك ناوچه بگاته سفر به‌تایبه‌ت له رێگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان و ناوچه كراوه‌كان.
هۆشداریشی داوه له‌باره‌ی مه‌ترسیداربونی هاتوچۆ له رێگه‌كانی ده‌ره‌وه‌و دروستبونی كاریگه‌ری له‌سه‌ر جوڵه‌ی گواستنه‌وه له كاته‌كانی سه‌ره‌تای به‌یانیدا.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، چڕی ته‌م و مژه‌كه پێ به‌پێ تاوه‌كو كاته‌كانی نیوه‌ڕۆ كه‌م ده‌بێته‌وه‌و ئاستی بینینش تاڕاده‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه دۆخی ئاسایی.
