كه‌شناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ بارینی به‌فر و باران ده‌ستپێده‌كات
كەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتو بڵاوكردەوەو رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، بارینی به‌فر و باران ده‌ستپێده‌كات و سبه‌ی شه‌ممه‌ش به‌رده‌وامی ده‌بێت، هه‌روه‌ها پله‌كانی گه‌رماش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو داده‌زن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ هه‌ینی، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، باران بارین لە باکورو باکوری ڕۆژئاوای هەرێم دەستپێدەکات پاشان لە کاتەکانی دواینیوەڕۆ کاریگەری شەپۆلی باران بارین بۆ زۆربەی ناوچەکان درێژده‌بێته‌وه کە هەندێک کات لە هەندێک ناوچە بەشێوەی لێزمە باران دەبێت، هەروەها لە ناوچە سنورییەکان و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر بارین دەبێت .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌مڕۆ پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك نزمتر ده‌بن له چاو تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.
بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی شەممه، ئاسمان بەگشتی هەورو سارد دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، پێشبینی دەکرێت ڕێژەی دابارین لە ڕۆژهەڵات و باکوری ڕۆژهەڵاتی هەرێم زیاتر بێت بەراورد بە ناوچەکانی تر، هەروەها لە ناوچە سنورییەکان بەفر بارین دەبێت.
كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، سبه‌ی پلەکانی گەرما، 2 تا 5 پله نزمتر ده‌بن بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 13، سلێمانی: 10، دھۆک: 11، کەرکوک: 14، ھەڵەبجە: 10، زاخۆ: 10، حاجی ئۆمەران: 2، سۆران: 5، گەرمیان: 16 پلە.
