كه‌شناسی هەرێم: سبه‌ی باران ده‌بێت و له ته‌واوی ناوچه سنورییه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت
كەشناسی هەرێم پێشبینی ده‌كات سبه‌ی شه‌ممه، باران بارین ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه‌و له سه‌رجه‌م ناوچه سنورییه‌كانیش به‌فر ببارێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ هه‌ینی، ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بونی تۆزێکی سوک لە کەشداو پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بن له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی شه‌ممه، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوری پارێزگای دهۆک کەمێک نمە باران و بەفر بارین دەستپێدەکات، پاشان لە کاتەکانی ئێوارە نمە باران و بارانی مامناوەند زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سۆران دەگرێتەوە.
وتوشیه‌تی، سبه‌ی لە درەنگانی شەودا کاریگەری دابارین زیاد دەکات و لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان باران بارین دەبێت و هەروەها لەسەرجەم ناوچە سنورییەکان بەفر بارین دەبێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، سبه‌ی پله‌كانی گه‌رما، 1 تا 2 پله به‌رزتر ده‌بن به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ.
كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن:
هەولێر: 15 پلەی سیلیزی
پیرمام: 12 پلەی سیلیزی
سۆران: 12 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 4 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 14 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 15 پلەی سیلیزی
دهۆک: 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان:: 18 پلەی سیلیزی
