كۆمسیۆن ماوەی یاسایی ڕوون دەكاتەوە كە پێویستن بۆ یەكلاییكردنەوەی تانەدان
ئەمڕۆ شەممە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەو كاتانەی كە پێویستن بۆ یەكلاییكردنەوەی تانەكان ڕوون كردەوە و ئاماژەی بەوەدا كە لەم هەفتەیەدا دەست دەكات بە ئامادەكردنی وەڵام بۆ ئەو تانانە و ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری دەكات بۆ بڕیاردان.
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆن بەپێی ئاژانسی هەواڵی فەرمی کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند: بەپێی یاسای كۆمسیۆن ژمارە 31ی ساڵی 2019، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان حەوت ڕۆژی دەوامی لەبەردەستدایە بۆ ئامادەكردنی وەڵامەكان بۆ ئەوەی دەسەڵاتی دادوەری بڕیار لەسەر ئەو تانانە بدات،ئاماژەی بەوەشكردووە، دەسەڵاتی دادوەری لە بەرامبەردا 10 ڕۆژی كاركردنی هەیە بۆ بڕیاردان و یەكلاییكردنەوەی تانەكان.
غەلای ڕوونی كردەوە : كە ئەگەر دەسەڵاتی دادوەری ئەم تانانە یەكلایی بكاتەوە، ئەوا دادگای باڵای فیدراڵی ئەنجامە كۆتاییەكان دەنێرێت بۆ دادگای باڵای فیدراڵی بۆ پەسەندكردنی، هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە، ژمارەی تانە پێشكەشكراوەكان 872 تانەیە.
