كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان: له رۆژی چوارشه‌ممه‌وه قوتابخانه‌كان وه‌رده‌گرین
وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، تا ئێستا زیاتر له دو ملیۆن و 500 هه‌زار كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدانیان به‌سه‌ر هاوڵاتیان دابه‌شكردوه و ده‌شڵێت، "له رۆژی چوارشه‌ممه‌وه پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی قوتابخانه دیاریكراوه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌ن كه وه‌ك ناوه‌ندی ده‌نگدان به‌كارده‌هێندرێن".
جومانه غلای ، وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان لەلێدوانێکدا کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگه‌یاند، "له ئێستادا كۆمسیۆن به‌رده‌وامه له كاره‌كانی له دابه‌شكردنی كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگده‌ران له ڕێگه‌ی هه‌زار و 79 ناوه‌ندی تۆماركردنه‌وه، كه نزیكه‌ی دو ملیۆن و 500 هه‌زار كارت تا ئێستا دابه‌شكراون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "دابه‌شكردنی كارته‌كان تا ڕۆژی هه‌ڵبژاردن به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌و پێیه‌ی ده‌نگده‌ران ده‌توانن بچنه ناوه‌ندی تۆماركردنیان یان پارێزگاكان بۆ وه‌رگرتنی كارتی بایۆمه‌تری خۆیان به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی بتوانن ده‌نگ بده‌ن".
له لێدوانه‌كه‌یدا جومانه غلای وتی، "له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانیدا، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كاغه‌زی ده‌نگدان و زانیارییه‌كانی له‌سه‌ر ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان گه‌یاندوه‌ته فه‌رمانگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان بۆ ڕۆژی هه‌ڵبژاردن، له رۆژی 5ی (تشرینی دوه‌م/11)ه‌وه ده‌ست به وه‌رگرتنی قوتابخانه دیاریكراوه‌كان ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی وه‌ك ناوه‌ندی ده‌نگدان سودیان لێوه‌ربگرن".
بڕیاره رۆژی 11ی (تشرینی دوه‌م/11)ی ئه‌مساڵ، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت و له‌ئێستاشدا كۆمسیۆن ئاماده‌كاریه‌كانی چڕكردۆته‌وه و له‌چه‌ندین ناوه‌ندیش، به‌شێوازی ئه‌زمونی ده‌نگدانی ده‌نگده‌ران تاقیكراوه‌ته‌وه.
