المطلع
عاجل

post-image

كۆمكاری عەرەبی بڕیارنامەی ئیدانەكردنی بۆردومانەكەی ئێران بۆ سەر هەولێر پەسەند دەكات


19:13 عێراق
2024-01-17
91085

ئەمڕۆ چوارشەممە، كۆمكاری عەرەبی بڕیارنامەیەكی پەسەند كرد كە بۆردومانی ئێران بۆ سەر هەولێر ئیدانە دەكات.
وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا  رایگەیاند:  كۆمكاری دەوڵەتانی عەرەبی بە توندی ئیدانەی بۆردومانەكەی ئێرانی كرد كە ڕۆژی سێشەممە 16/1/2024 بۆ سەر هەولێر ڕوویدا، ئاماژەی بەوەشكرد: لەو بارەیەوە كۆمكاری عەرەبی رەشنووسی بڕیارنامەیەكی حەوت بڕگەیی پەسەند كرد دوای ئەوەی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە، 1/17/2024 داوای دانیشتنی بەپەلەی كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد: بڕیارنامەكە ئیدانەكردنی توندی ئەو بۆردومانەی لەخۆگرتبوو كە كرایە سەر هەرێمی كوردستانی عێراق ، كە لە ئەنجامدا ژمارەیەك هاوڵاتی بێتاوان شەهیدبوون و ژمارەیەك شوێنی مەدەنیش وێرانكران، و بە لەبەرچاوگرتنی ئەم هێرشە بە دەستدرێژییەكی ئاشكرا بۆ سەر سەروەری عێراق و ئاسایشی گەلی عێراق و پێشێلكردنی سەختی پرەنسیپەكانی دراوسێیەتی باش و یاسا و میساق و نۆرمەكانی نێودەوڵەتی دادەنرێت.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، لە بڕیارنامەكەدا ئیدانەی هەموو ئەو پاساو و بیانووانە كراوە كە لەلایەن حكومەتی ئێرانەوە خراوەتەڕوو، كە ماف بە هیچ وڵاتێك نادەن سەروەری وڵاتێكی دیكە پێشێل بكات و ژیانی هاوڵاتیانی بخاتە مەترسییەوە بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەكان و میساقی نەتەوە یەكگرتووەكان.
رونیشیكردەوە: بریارەكە ئێران بە بەرپرسیار لە هەموو دەرئەنجامەكانی ئەم پێشێلكارییە و بە پێشینەیەكی مەترسیدار دەزانێت كە دووبارەبوونەوەی ڕەنگە ببێتە هۆی تێكدانی تەواوەتی ئارامی و ئاسایشی ناوچەكە.
ئاشكراشیكرد: بڕیارەكە تەئكیدی لە یەكڕیزی و سەروەری خاكی عێراقی لە بەرامبەر هەر دەستدرێژی و پێشێلكارییەكی دەرەكی كردەوە، هەروەها جەختی لە مافی عێراق كردەوە، وەك ئەندامێكی دامەزرێنەری كۆمكاری دەوڵەتانی عەرەبی و ئەندامی نەتەوەیەكگرتووەكان، پەنا بۆ هەموو رێگاكانی دیپلۆماسی و یاساییەكان ببات، واتە بەپێی یاسای نێودەوڵەتی، میساقی نەتەوە یەكگرتووەكان و میساقی كۆمەڵەی دەوڵەتانی عەرەبی گەرەنتی كراوە بۆ وەڵامدانەوە لەسەر ئەم پێشێلكاریانە.
لە كۆتایی بەیاننامەكەدا هاتووە: بڕیارەكە داوای لە ئەندامی عەرەبی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان كردووە، بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆماری عێراق، پاڵپشتی پێویست كۆبكاتەوە بۆ دەركردنی بڕیارنامەیەك كە ئەم هێرشە بە پێشێلكردنی سەروەری عێراق و پێشێلكردنی بنەمای دراوسێیەتی باش و یاسا و نۆرمە نێودەوڵەتییەكان وەسف بكات، جگە لەوەش، كۆمكاری عەرەبی، ئەنجومەنی باڵیۆزانی عەرەبی لە نیویۆرك، جنێڤ، ڤیەننا، برۆكسل، واشنتۆن، لەندەن، پاریس، پەكین و مۆسكۆ ڕاسپارد كە بڕیارەكە ڕەوانەی وەزارەتەكانی دەرەوەی ئەو وڵاتانە و هەروەها ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان بكەن ، و داوا لە سكرتێری گشتی كۆمەڵەكە بكات كە بەدواداچوون بۆ ئەم پرسە بكات و قسە لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش و ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بكات سەبارەت بە ناوەڕۆكی ئەم بڕیارە، ئەوە جگە لەوەی  بەدواداچوون بۆ ئەو سكاڵایەی كە عێراق كە پێشكەشی ئەنجوومەنی ئاسایشی كردووە و لە دانیشتنی داهاتوودا راپۆرتێك پێشكەشی ئەنجومەنی كۆمكاری عەرەبی دەكات.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

إليكم نتائج الجولة الرابعة من دوري الدرجة الأولى لكرة القدم + صورة

إليكم نتائج الجولة الرابعة من دوري الدرجة الأولى لكرة القدم + صورة

2026-11-18 22:19 1994
القائد العام للقوات المسلحة: بداية الدولة أمنها.. ولا رفاهية بدونه

القائد العام للقوات المسلحة: بداية الدولة أمنها.. ولا رفاهية بدونه

2026-11-18 21:28 3418
الناطق باسم القائد العام يعلن خطة لإعادة الانتشار الأمني وفتح الطرق في جرف النصر

الناطق باسم القائد العام يعلن خطة لإعادة الانتشار الأمني وفتح الطرق في جرف النصر

2026-11-18 20:54 3043
الإعمار تحدد موعد إطلاق التقديم الإلكتروني لقروض صندوق الإسكان

الإعمار تحدد موعد إطلاق التقديم الإلكتروني لقروض صندوق الإسكان

2026-11-18 20:25 5102
الكونغرس الأميركي يتحرك لكبح مخاطر الذكاء الاصطناعي بعد اختبارات صادمة

الكونغرس الأميركي يتحرك لكبح مخاطر الذكاء الاصطناعي بعد اختبارات صادمة

2026-11-18 19:25 4840
رويترز: السعودية تستعد لاستمرار الحرب ضد الحوثيين حتى العام المقبل

رويترز: السعودية تستعد لاستمرار الحرب ضد الحوثيين حتى العام المقبل

2026-11-18 19:03 4022
الرافدين يستكمل منح الدفعة الأولى من الوجبة الثامنة لسلف المتقاعدين

الرافدين يستكمل منح الدفعة الأولى من الوجبة الثامنة لسلف المتقاعدين

2026-11-18 18:40 4247
اللجنة العليا لإصلاح القطاع الأمني تعقد اجتماعاً وتتخذ جملة إجراءات لحماية النفط

اللجنة العليا لإصلاح القطاع الأمني تعقد اجتماعاً وتتخذ جملة إجراءات لحماية النفط

2026-11-18 18:38 4259
الدولار يغلق فوق 170 ألف دينار في الأسواق العراقية

الدولار يغلق فوق 170 ألف دينار في الأسواق العراقية

2026-11-18 17:38 4062
مرصد يقدر خسائر الزراعة بالعراق: أكثر من مليار دولار

مرصد يقدر خسائر الزراعة بالعراق: أكثر من مليار دولار

2026-11-18 15:50 9031
الزيدي يوجه باستبدال القوات الماسكة للأرض في جرف الصخر بمحافظة بابل

الزيدي يوجه باستبدال القوات الماسكة للأرض في جرف الصخر بمحافظة بابل

2026-11-18 15:31 8630
مستشار حكومي يدعو لإصدار الدينار الإلكتروني ويكشف فوائده للإقتصاد العراقي

مستشار حكومي يدعو لإصدار الدينار الإلكتروني ويكشف فوائده للإقتصاد العراقي

2026-11-18 13:28 7051
تحطم مروحية بلاك هوك أردنية خلال تمرين عسكري والجيش يباشر التحقيق

تحطم مروحية بلاك هوك أردنية خلال تمرين عسكري والجيش يباشر التحقيق

2026-11-18 12:31 9228
ترامب يصل إلى الصين عشية القمة التاريخية مع شي وبوتين

ترامب يصل إلى الصين عشية القمة التاريخية مع شي وبوتين

2026-11-18 12:19 7366
الدولار يتراجع في بغداد وأربيل بعد ارتفاعات متتالية بالأسواق

الدولار يتراجع في بغداد وأربيل بعد ارتفاعات متتالية بالأسواق

2026-11-18 11:41 6379
النفط يتراجع عالمياً مع ارتفاع المخزونات الأمريكية

النفط يتراجع عالمياً مع ارتفاع المخزونات الأمريكية

2026-11-18 11:01 5962
عالمياً... الذهب يهبط لأدنى مستوى منذ أكثر من عام

عالمياً... الذهب يهبط لأدنى مستوى منذ أكثر من عام

2026-11-18 09:01 5489
إطلاق سراح أكثر من 21 ألف نزيل بالعفو العام والإفراج الشرطي

إطلاق سراح أكثر من 21 ألف نزيل بالعفو العام والإفراج الشرطي

2026-11-18 10:01 9052