كۆمیسیۆن: هیچ پێشێلكارییه‌ك له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا ڕوونادات
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، جه‌ختی كرده‌وه كه هیچ پێشێلكارییه‌ك له پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ساڵی 2025 ڕووینه‌داوه.
وته‌بێژی كۆمیسیۆن جومانه غه‌للای ڕایگه‌یاند: "ئه‌سته‌مه هیچ پێشێلكارییه‌ك له پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی 2025 ڕووبدات،" ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه "سندووقه‌كانی ده‌نگدان پارێزراون لەرێگەی به‌كارهێنانی قفڵی نهێنی، و هه‌موو ئامێره‌كانی ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی لەرێگەی كابله‌وه به تۆڕی ئه‌لیكترۆنییه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه و ناتوانرێت پێشێل بكرێن."
وتیشی: "ئامێره‌كانی خێراكردنی ئه‌نجامه‌كان ته‌نیا كاره‌كه‌یان خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و كاغه‌زانه‌یه كه لەرێگەی ئامێره‌كانی ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی تۆماركراون، و كاركردن به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه په‌یوه‌ندیداره‌كان به ئه‌منییه‌تی سایبێرییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆ دابینكردنی ئه‌منییه‌تی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن."
له كۆتاییدا وتی: "ده‌نگی ده‌نگده‌ران پارێزراوه و ناتوانرێت ده‌ستكاری بكرێت، و ده‌نگده‌ر ده‌توانێت سه‌ردانی بنكه‌ی تۆمار بكات بۆ وه‌رگرتنی كارتەکەی، بۆ ئه‌وه‌ی پاشان بچێت بۆ ده‌نگدان له بنكه‌كانی ده‌نگدان."
