كەش و هەوا: هیچ ئاماژەیەك بۆ بارانبارینی بەخوڕ نییە
ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی عێراقی دووپاتی كردەوە كە هیچ ئاماژەیەكی هەنووكەیی نییە بۆ بارینی بارانبارینی بەخوڕ لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، ئاماژەی بەوەدا كە لە ئێستادا وڵاتەكە كاریگەری لەسەر سیستمی نزم پەستانی هەیە كە دەبێتە هۆی ناجێگیری بارودۆخی كەشوهەوا.
عامر جابری وتەبێژی دەستەكە، لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند: پێشبینییەكانی كەش وهەوا ئاماژە بە بەردەوامی ناسەقامگیری دەكەن لەگەڵ بارانبارینی سووك بۆ مامناوەند پێشبینی دەكرێت لە ناوچەی باكوور و ئاسمانی نیمچە هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور.
جابری ئاماژەی بەوەشكرد: پلەكانی گەرما لەم ماوەیەدا دابەزینێكی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینن، ئاماژەی بۆ بەردەوامبوونی دروستبوونی تەم و مژ بەتایبەتی لە بەشەكانی ڕۆژئاوا و ناوچە بیابانییەكان لە كاتژمێرەكانی سەرەتای بەیانیدا.
جابری ئەو دەنگۆیانەی ڕەتكردەوە كە سەبارەت بە بارانبارینی بەخوڕ بڵاوبوونەتەوە و جەختی لەوە كردەوە : كە كەش وهەوا سنووردارە بە بارانێكی سووك بۆ مامناوەند، هەروەها ڕێكخراوەكە ڕاپۆرتێكی چالاكانە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان بڵاودەكاتەوە ئەگەر هەر پێشهاتێك سەریهەڵدا كە گەرەنتی هۆشداری بدات.
