لاریجانی ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق و لوبنان ئاشكرا ده‌كات
عه‌لی لاریجانی سكرتێری گشتیی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه جەختیکردەوە، سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق و لوبنان له چوارچێوه‌ی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كان و به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگی ناوچه‌یی له ژێر ڕۆشنایی پێشهاته خێراكانی ناوچه‌كه‌دایه.
عه‌لی لاریجانی له لێدوانێكیدا سه‌باره‌ت به یه‌كه‌م گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له دوای وه‌رگرتنی پۆسته نوێیه‌كه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "هه‌ڵبژاردنی عێراق و لوبنان وه‌ك شوێنی سه‌ره‌تایی له سروشتی په‌یوه‌ندییه مێژوییه‌كان و هاوكاری نزیك له‌گه‌ڵ هه‌ردو وڵات" سه‌رچاوه‌ی گرتوه.
ڕونیشیكرده‌وه كه "په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران و هه‌ردو وڵاتی عێراق و لوبنان قوڵ و ستراتیجین و ڕه‌گ و ڕیشه‌یان درێژده‌بێته‌وه بۆ مێژو".
باسی له‌وه‌شكرد، له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا باس له "پرسه ستراتیژییه‌كان كراوه، هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتنێكی ئه‌منی له‌نێوان هه‌ردولادا واژۆ كراوه، خاڵێكی سه‌ره‌كی ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ش به‌دواداچونی هاوبه‌شی ئاسایش و سه‌قامگیری و خۆڕاگرییه له هه‌ردو وڵات‌دا".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا سه‌ردانه‌كه‌ی ته‌نها بۆ عێراق و لوبنان سنوردار ده‌بێت، به‌ده‌ر له وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه، عه‌لی لاریجانی وتی، "ناوچه‌كه‌مان پڕ له گێژاو و ڕوداوه، ده‌بێت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌مو لایه‌كدا هه‌بێت، به‌منزیكانه سه‌ردانی زیاتر ئه‌نجام ده‌ده‌ین، له‌وانه‌ش بۆ وڵاتانی باكوری ئێران".
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، "عێراق و لوبنانم هه‌ڵبژارد، چونكه وڵاتی دۆستن و ساڵانێكی زۆره هاوكاریمان له‌گه‌ڵدا كردون، بۆ منیش پێویست بو گه‌شته‌كه‌م به سه‌ردانكردنیان ده‌ستپێبكه‌م بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه".
عه‌لی لاریجانی جه‌ختیكرده‌وه كه بژارده‌ی به‌رخۆدان ته‌نیا له هیچ مه‌زهه‌ب و ئایینێكی دیاریكراودا سنوردار نییه و وتی، "ڕاستییه‌كه ئه‌وه‌یه كه پرسی به‌رخۆدان ته‌نیا له شیعه یان سوننه‌دا سنوردار نییه، به‌ڵكو پڕۆژه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌یه بۆ هه‌مو گه‌لانی تامه‌زرۆیی ئازادی و سه‌روه‌ری، ئێرانیش پشتیوانی له بزوتنه‌وه‌كانی خۆڕاگری ده‌كات به‌بێ گوێدانه پاشخانی تایفه‌گه‌ری، پشتیوانی تاران له حه‌ماس وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی خۆڕاگری سوننه، هه‌روه‌ها پشتیوانی له حزبوڵای لوبنان وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی خۆڕاگری شیعه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه پشتڕاست ده‌كاته‌وه كه هه‌ڵوێستی ئێران نا تائیفییه"
