المطلع
عاجل

post-image

لاریجانی ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق و لوبنان ئاشكرا ده‌كات


23:31 عەرەبی و نێودەوڵەتی
2025-08-14
51466

عه‌لی لاریجانی سكرتێری گشتیی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه‌ جەختیکردەوە، سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق و لوبنان له‌ چوارچێوه‌ی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌ ستراتیژییه‌كان و به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگی ناوچه‌یی له‌ ژێر ڕۆشنایی پێشهاته‌ خێراكانی ناوچه‌كه‌دایه‌.

‏عه‌لی لاریجانی له‌ لێدوانێكیدا سه‌باره‌ت به‌ یه‌كه‌م گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ دوای وه‌رگرتنی پۆسته‌ نوێیه‌كه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "هه‌ڵبژاردنی عێراق و لوبنان وه‌ك شوێنی سه‌ره‌تایی له‌ سروشتی په‌یوه‌ندییه‌ مێژوییه‌كان و هاوكاری نزیك له‌گه‌ڵ هه‌ردو وڵات" سه‌رچاوه‌ی گرتوه‌.

‏ڕونیشیكرده‌وه‌ كه‌ "په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران و هه‌ردو وڵاتی عێراق و لوبنان قوڵ و ستراتیجین و ڕه‌گ و ڕیشه‌یان درێژده‌بێته‌وه‌ بۆ مێژو".

‏باسی له‌وه‌شكرد، له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا باس له‌ "پرسه‌ ستراتیژییه‌كان كراوه‌، هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتنێكی ئه‌منی له‌نێوان هه‌ردولادا واژۆ كراوه‌، خاڵێكی سه‌ره‌كی ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ش به‌دواداچونی هاوبه‌شی ئاسایش و سه‌قامگیری و خۆڕاگرییه‌ له‌ هه‌ردو وڵاتدا".

‏له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا سه‌ردانه‌كه‌ی ته‌نها بۆ عێراق و لوبنان سنوردار ده‌بێت، به‌ده‌ر له‌ وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌، عه‌لی لاریجانی وتی، "ناوچه‌كه‌مان پڕ له‌ گێژاو و ڕوداوه‌، ده‌بێت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌مو لایه‌كدا هه‌بێت، به‌منزیكانه‌ سه‌ردانی زیاتر ئه‌نجام ده‌ده‌ین، له‌وانه‌ش بۆ وڵاتانی باكوری ئێران".

‏ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، "عێراق و لوبنانم هه‌ڵبژارد، چونكه‌ وڵاتی دۆستن و ساڵانێكی زۆره‌ هاوكاریمان له‌گه‌ڵدا كردون، بۆ منیش پێویست بو گه‌شته‌كه‌م به‌ سه‌ردانكردنیان ده‌ستپێبكه‌م بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌".

‏ عه‌لی لاریجانی جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ بژارده‌ی به‌رخۆدان ته‌نیا له‌ هیچ مه‌زهه‌ب و ئایینێكی دیاریكراودا سنوردار نییه‌ و وتی، "ڕاستییه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پرسی به‌رخۆدان ته‌نیا له‌ شیعه‌ یان سوننه‌دا سنوردار نییه‌، به‌ڵكو پڕۆژه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌یه‌ بۆ هه‌مو گه‌لانی تامه‌زرۆیی ئازادی و سه‌روه‌ری، ئێرانیش پشتیوانی له‌ بزوتنه‌وه‌كانی خۆڕاگری ده‌كات به‌بێ گوێدانه‌ پاشخانی تایفه‌گه‌ری، پشتیوانی تاران له‌ حه‌ماس وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی خۆڕاگری سوننه‌، هه‌روه‌ها پشتیوانی له‌ حزبوڵای لوبنان وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی خۆڕاگری شیعه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ پشتڕاست ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هه‌ڵوێستی ئێران نا تائیفییه‌"

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

"المطلع" تنشر قرارات مجلس الوزراء لجلسة الثلاثاء

"المطلع" تنشر قرارات مجلس الوزراء لجلسة الثلاثاء

2026-08-19 00:24 14981
توقيف مسؤولين بوزارة النقل العراقية بقرار من القضاء

توقيف مسؤولين بوزارة النقل العراقية بقرار من القضاء

2026-08-18 22:40 15893
عراقجي: لا نقبل وقف إطلاق النار بل يجب إنهاء الحرب

عراقجي: لا نقبل وقف إطلاق النار بل يجب إنهاء الحرب

2026-08-18 21:45 5162
العراق يستنفر أمنياً إثر كشف مخطط لاغتيال القاضي زيدان.. وإدانات واسعة

العراق يستنفر أمنياً إثر كشف مخطط لاغتيال القاضي زيدان.. وإدانات واسعة

2026-08-18 21:11 4643
الإعلام الأمني عن ملف حصر السلاح: لا يستهدف فصيلاً أو جهة أو مكوناً بعينه

الإعلام الأمني عن ملف حصر السلاح: لا يستهدف فصيلاً أو جهة أو مكوناً بعينه

2026-08-18 20:30 5003
أسعار الدولار تغلق على ارتفاع في العراق

أسعار الدولار تغلق على ارتفاع في العراق

2026-08-18 18:03 4883
ترامب: لا توجد محادثات أو مناقشات جارية أو مقررة مع إيران

ترامب: لا توجد محادثات أو مناقشات جارية أو مقررة مع إيران

2026-08-18 16:51 4786
مستشار الزيدي: حصر السلاح إطار تنظيمي لحماية المقاتلين وليس للتفريط بتضحياتهم

مستشار الزيدي: حصر السلاح إطار تنظيمي لحماية المقاتلين وليس للتفريط بتضحياتهم

2026-08-18 14:59 4332
الزيدي يتابع اعتداءات أربيل مع بارزاني ويؤكد حماية أمن العراق

الزيدي يتابع اعتداءات أربيل مع بارزاني ويؤكد حماية أمن العراق

2026-08-18 14:18 5163
ضبط 21 متَهَماً بجباية أموال غير قانونية من صهاريج النفط بصلاح الدين

ضبط 21 متَهَماً بجباية أموال غير قانونية من صهاريج النفط بصلاح الدين

2026-08-18 12:38 20716
تباين أسعار صرف الدولار بين بغداد وأربيل

تباين أسعار صرف الدولار بين بغداد وأربيل

2026-08-18 12:14 4536
استكمال إجراءات الحسابات الختامية وموازين المراجعة للسنوات المالية 2023 و2024 و2025

استكمال إجراءات الحسابات الختامية وموازين المراجعة للسنوات المالية 2023 و2024 و2025

2026-08-18 10:44 4920
طقس العراق.. تصاعد للغبار وارتفاع في درجات الحرارة

طقس العراق.. تصاعد للغبار وارتفاع في درجات الحرارة

2026-08-18 09:42 22990
بدعم من بيانات الوظائف والتوتر الجيوسياسي.. المعدن الأصفر يواصل الارتفاع

بدعم من بيانات الوظائف والتوتر الجيوسياسي.. المعدن الأصفر يواصل الارتفاع

2026-08-18 09:05 5439
​مخاوف الإمدادات تقفز بالنفط فوق 91 دولاراً مع تعثر محادثات السلام

​مخاوف الإمدادات تقفز بالنفط فوق 91 دولاراً مع تعثر محادثات السلام

2026-08-18 08:44 4728
متحدث الحكومة: حصر السلاح قرار سيادي حاسم.. وإعادة هيكلة لتشكيلات الحشد

متحدث الحكومة: حصر السلاح قرار سيادي حاسم.. وإعادة هيكلة لتشكيلات الحشد

2026-08-18 00:49 25799
الإطار يُقيّم 100 يوم من عمر الحكومة ويُجدد التمسك بمطلب حصر السلاح

الإطار يُقيّم 100 يوم من عمر الحكومة ويُجدد التمسك بمطلب حصر السلاح

2026-08-18 00:17 7593
الصدر: على الإخوة في الحرس الثوري الإيراني عدم ضرب الأراضي العراقية

الصدر: على الإخوة في الحرس الثوري الإيراني عدم ضرب الأراضي العراقية

2026-08-17 21:18 27005