لاریجانی جەختدەکاتەوە لە هاوکاری ئەمنی و هەرێمی لەگەڵ عێراق
ئەمرۆ دووشەممە، سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران عەلی لاریجانی،جەختیکردەوە لە هاوکاری ئەمنی و هەرێمی لەگەڵ عێراق ،وتیشی و ستایشی ئەو خزمەتە دەکەین کە پێشکەش بە زیارەتکارانی چلەی ئیمام حوسێن (ر.خ) دەکرێت.
لاریجانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لە بەغدای پایتەخت بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند: "گەلی عێراق ئازایە و پێویستیان بە سەپاندن نییە"، ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمڕۆ چەندین کۆبوونەوەی لە بەغدا ئەنجامدا، لەو ماوەیەدا باس لە پرسە ناوچەییەکان کرا".
لاریجانی ئاماژەی بەوەشکرد: "یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ئەمنی لەگەڵ عێراق واژۆ کرا، بە ئامانجی ڕێگریکردن لە تێکدانی ئاسایشی هەردوو وڵات لەلایەن کەسانی دیکەوە"، هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە "وڵاتەکەی لە خەمی ئاسایشی تەواوی ناوچەکەدایە".
لاریجانی "سوپاسی خۆی بۆ عێراق دەربڕی بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ زیارەتکارانی چلەی ماتەمینی".
لاریجانی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: حزبوڵای لوبنان پێگەیشتنی سیاسی هەیە، جەختی لەوە کردەوە کە "بەرخۆدان پێویستی بە سەرپەرشتیکردن نییە".
