لاریجانی: واده‌ی خولی داهاتوی دانوستان له‌گه‌ڵ واشنتن ڕاده‌گه‌یه‌نین
عه‌لی لاریجانی ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران ڕایگه‌یاند، له ئێستادا ڕاوێژكارییه‌كان سه‌باره‌ت به واده‌ی خولی داهاتوی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له ئارادان و له داهاتوشدا واده‌یه‌كی نوێ ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
عه‌لی لاریجانی كه له چوارچێوه‌ی گه‌شتێكی ناوچه‌ییدا سه‌ردانی قه‌ته‌ری كرد رایگه‌یاندوه، "دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ واشنتن باش بون، تا ڕاده‌یه‌ك، به‌ڵام مرۆڤ ناتوانێت له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌ك كۆبونه‌وه حوكمێكی ته‌واو بدات".
وتیشی، له ئێستادا هه‌ردولا تاوتوێی واده‌ی خولی داهاتوی دانوستانه‌كان ده‌كه‌ن".
لاریجانی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه شاری مه‌سقه‌تی به‌جێهێشت و به‌ره‌و ده‌وحه به‌ڕێكه‌وت، كه دوه‌م وێستگه‌ی گه‌شته ناوچه‌ییه‌كه‌ی دوای سه‌ردانی سوڵتانییه‌تی عومان و له لێدوانێكیشدا جه‌ختی له‌سه‌ر گه‌شبینی خۆی بۆ دانوستانه‌كانی نێوان تاران و واشنتن كرده‌وه.
