له ئه‌نجامی ئاڵوگۆڕی له سنوری نێوان ئه‌فغانستان و پاكستان پێنج كه‌س كوژران
له ئه‌نجامی ئاڵوگۆڕی ته‌قه ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له سنوری نێوان ئه‌فغانستان و پاكستان پێنج كه‌س كوژران و و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بون، هه‌ردو وڵاتیش یه‌كتر به پێشێلكردنی به‌رده‌وامی ئاگربه‌سته‌كان تۆمه‌تبارده‌كه‌ن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌فغانستان ڕایانگه‌یاندوه، "ئه‌و پێنج قوربانییه چوار ژن و پیاوێكن و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش له ڕوداوه‌كه‌دا برینداربون"، ئه‌وه‌ش پشتڕاستكرده‌وه كه "هێزه‌كانی پاكستان جارێكی دیكه ته‌قه‌یان له ناوچه‌ی سنوری سپین بۆڵداك كردوه".
لای خۆیه‌وه پاكستان، ئه‌فغانستانی به به‌رپرسیار زانی له ته‌قه‌كردن له‌سه‌ر سنوری نێوان هه‌ردو وڵات و جه‌ختیكرده‌وه كه به شێوه‌یه‌كی پێوانه‌كراو وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه.
ئه‌فغانستان و پاكستان دوێنێ پێنجشه‌ممه ڕایانگه‌یاند، ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مێزی دانوستان له ئیستانبوڵ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كانی ئاشتی، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی خولێكی پێش‌و به‌بێ گه‌یشتن به ئاگربه‌ستێكی هه‌میشه‌یی كۆتایی هات.
ئه‌م بانگه‌وازه له دوای پێكدادانێكی توندوتیژی نێوان سوپای دو وڵات دێت له مانگی ڕابردودا، كه له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵیبان بۆ ده‌سه‌ڵات له كابول له ساڵی 2021دا، له كوشنده‌ترین توندوتیژیدا ده‌یان كه‌س كوژراون.
هه‌ردولا له 19ی (تشرینی یه‌كه‌م/10) ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ستیان له ده‌وحه واژۆ كردبو، به‌ڵام خولی دوه‌می دانوستانه‌كانی هه‌فته‌ی ڕابردو له ئیستانبوڵا نه‌یتوانی ڕێككه‌وتنێكی درێژخایه‌ن به‌رهه‌م بهێنێت به‌هۆی ناكۆكی له‌سه‌ر گروپه چه‌كداره‌كانی دژه پاكستان كه له ناوخۆی ئه‌فغانستانه‌وه چالاكی ده‌كه‌ن.
