له ماوەی دوو رۆژی رابردوودا ٦٦ گهشت لەسەر هێڵی ئاسمانی عێراقی ئەنجامدراوە
ئەمڕۆ شەممە ،وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق رایگەیاند، رۆژانی پێنجشەممە و هەینی رابردوو هێڵی ئاسمانی عێراقی ٦٦ گەشتی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ئەنجامداوە، بەوەش کۆی گشتی گەشتەکان گەیشتووەتە ١٣٦ گەشت.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق له راگهیهنراوێكدا بڵاویکردەوە، هاوکات لەگەڵ زیادبوونی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکانی عێراق هێڵی ئاسمانی عێراقی تەنها لە ماوەی پێنجشەممە و هەینی رابردوودا ٦٦ گەشتی ئەنجامداوە، ئەوەش توانای کۆمپانیاکە پشتڕاست دەکاتەوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ژمارەیەکی زۆری گەشتەکان، بەتایبەتی دوای فراوانکردنی شوێنی گەشتەکانی، هاوكات هێڵە ئاسمانییەکانی دیکەش ٧٠ گەشتیان ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ئامارانە رەنگدانەوەی زیادبوونی خێرایی هاتووچۆی ئاسمانی و هەماهەنگی یەکگرتووه لە نێوان ئەو کارمەندانەی کە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کاردەکەن.
