لیستی موچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدڕاڵ دەکرێت
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، لیستی موچه‌ی مانگی (حوزه‌یران/6)ی 2025 ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدڕاڵ كرا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه لیستی موچه‌ی مانگی (حوزه‌یران/6)ی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن تیمی ته‌كنیكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستانه‌وه ڕاده‌ستی فه‌رمانگه‌ی ژمێریاری وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ كرا.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه تا ئێستا حكومه‌تی فیدڕاڵی موچه‌ی مانگی (ئایار/5)ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانی ره‌وانه نه‌كردوه، بۆ ناردنی پاره‌كه‌ش مه‌رجی راده‌ستكردنی داهاتی نه‌وتی و نانه‌وتی و ته‌وتینی موچه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان دیاریكردوه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبونی خۆی به‌رێكه‌وتنه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت، "به‌غدا هه‌رجاره و به‌بیانویه‌ك ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دواده‌خات".
