لیوا ڕەسووڵ هاتنی هێزی بیانی زیاتر بۆ عێراق ڕەتدەکاتەوە
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لیوا یەحیا ڕەسووڵ ئەمڕۆ شەممە ڕەتیکردەوە کە هێزی بیانی زیاتر ڕەوانەی عێراق بکرێت.
ڕەسووڵ لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: ئەو ڕاپۆرتانەی باسیان لە هاتنە ناوەوەی هێزی بیانی زیادە بۆ عێراق كردووە ڕاست نین، ئەمەش ئاماژەیە بۆ چالاككردنی نزیكەی كارەكانی لیژنەی هاوبەشی نێوان عێراق و نێودەوڵەتی هاوپەیمانی بۆ دانانی خشتەی كشانەوەی هاوپەیمانی لە عێراق و سەرلەنوێ سەیركردنەوەی سروشتی پەیوەندییەكە بە گشتی.
ئاماژەی بەوەشكرد : حكومەتی عێراق بەرەو كۆتایی هێنان بە بوونی دەرەكی لە عێراق هەنگاو دەنێت و لە قۆناغی داهاتووشدا دیدگایەكی هەیە كە بریتییە لە كاری تەكنیكی هاوبەش بۆ كۆتاییهێنان بە ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هەنگاونان بۆ ئاستەكانی هاوكاری ئەمنی و سەربازی دوولایەنە لە بواری چەكسازیدا و ئامۆژگاری.
ئاماژەی بەوەشدا كە بەرژەوەندییەكی گەورەی حكومەت لە مەسەلەی پڕچەككردن وچەكداركردنی سوپا وهێزە ئەمنییەكانی دیكە هەیە.
