لیژنه‌ی ئه‌منیی پارێزگای سلێمانی داوای دواخستنی خۆپیشاندان دەکات
لیژنه‌ی ئه‌منیی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ سێشەممە،داوای دواخستنی خۆپیشاندانەکانی کرد"جەختیشیکردەوە" ده‌نگی موچه‌خۆران و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان گه‌یشتۆته هه‌مو ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵ".
لیژنه‌ی ئه‌منیی پارێزگای سلێمانی له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "ئێمه له لیژنه‌ی ئه‌منیی پارێزگای سلێمانی، پشتیوانیی و پاڵپشتیی ته‌واوی خۆمان، بۆ ماف و داوا ڕه‌واكانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆران به‌گشتیی ده‌رده‌بڕین، باری دژواری ژیان و گوزه‌رانی موچه‌خۆران به‌هۆی دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی موچه‌وه له‌به‌رچاوده‌گرین".
راشیگه‌یاندوه، "ده‌نگی موچه‌خۆران و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان گه‌یشتۆته هه‌مو ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵ، به‌ڵام ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌تی له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌ی ناوچه‌كه‌ی پێدا تێپه‌ڕده‌بێت؛ گونجاو نابێت".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوهن وه‌ك چۆن پێشتر هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بوین له‌پرسی پاراستن و هێنانه‌كایه‌ی ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ خۆپیشاندان و سه‌لامه‌تیی گیانی خۆپیشانده‌ران، ئه‌مجاره به‌سوپاس و پێزانینه‌وه، داوا ده‌كه‌ین، خۆپیشاندانه‌كه بۆ كاتێكی سه‌قامگیرتر دوابخه‌ن تا هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بین له‌گه‌یاندنی په‌یامه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی شارستانیانه و دور له‌هه‌ر ئه‌گه‌رێكی توندوتیژی و ڕوداوی نه‌خوازراو".
