لیژنەی باڵای لێکۆڵینەوە ئه‌نجامی سه‌ره‌تایی لێكۆڵینه‌وه‌كان له روداوه‌كه‌ی كوت رادەگەیەنێت
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌نجامی به‌رایی لێكۆڵینه‌وه له ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی كوت ڕاده‌گه‌یه‌نێت، كه 17 فه‌رمانبه‌ر له كاره‌كانیان بەشێوەی کاتی دورخراونه‌ته‌وه و سێ ئه‌فسه‌ریش ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ڕێكاری كارگێڕی و یاسایی به‌رامبه‌ر ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و فه‌رمانبه‌ر ده‌گرنه‌به‌ر كه په‌یوه‌ندیان به‌و ئاگره‌وه هه‌یه كه له مۆڵێكی بازرگانی له پارێزگای واست كه‌وته‌وه.
میقداد میری سه‌رۆكی به‌شی په‌یوه‌ندییه گشتیی و ڕاگه‌یاندنه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "لیژنه‌ی باڵای لێكۆڵینه‌وه كه به فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان پێكهێنراوه و به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، پێشكه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه له كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌ڵگه‌ی مه‌یدانی و پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئیفاده‌ی شایه‌تحاڵان و به‌رپرسان، به‌ڵام ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان توانیویانه پێشكه‌وتنی پێویستیان هه‌بێت و كه‌مته‌رخه‌مییه‌كی ڕون له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی كه به‌شداربون بخه‌نه‌ڕو".
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ڕونیكردوه‌ته‌وه، لیژنه‌كه بڕیاریدا به ڕاگرتنی كاتی 17 فه‌رمانبه‌ر له خزمه‌تكردن تا ته‌واوبونی لێكۆڵینه‌وه‌كان، له‌وانه به‌رپرسانی شاره‌وانی كوت، به‌شی گه‌شتیاری، به‌شی ئاو، به‌شی ته‌ندروستی و كۆنترۆڵ، هه‌روه‌ها به‌رپرسانی پێشوی به‌شی سه‌رپێچی، سه‌لامه‌تی پیشه‌یی، ڕێگاوبان و پرده‌كان.
ڕێوشوێنه‌كان بریتی بون له ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ ئه‌فسه‌ر كه بریتین له به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ئاسایشی گه‌شتیاری له واست، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی له واست، فه‌رمانده‌ی كه‌رتی یه‌كه‌می به‌رگری شارستانی له كوت.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌ختكراوه‌ته‌وه كه ئه‌م هه‌نگاوه به پشتبه‌ستن به بڕگه‌كانی مادده‌ی (331) له یاسای سزادانی عێراقی ژماره 111ی ساڵی 1969، وه‌ك هه‌مواركراو، به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه به لیژنه‌ی باڵای لێكۆڵینه‌وه دراوه، ئه‌نجامدراوه.
میقداد میری جه‌ختیكرده‌وه كه "لیژنه‌كه به‌رده‌وامه له كاره‌كانی، ئه‌نجامی كۆتایی لێكۆڵینه‌وه‌كه به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف ڕاده‌گه‌یه‌نرێت له‌گه‌ڵ ته‌واوبونی".
شه‌وی چوارشه‌ممه 17ی (ته‌مموز/7)ی 2025 ئاگرێكی به‌رفراوان له‌ناو مۆڵێكی بازرگانی له ناوه‌ندی شاری كوت له پارێزگای واست كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربون. تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی له چۆڵكردن و كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌دا به‌هۆی ئاڵۆزی شوێنی ئاگره‌كه و نه‌بونی مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی بیناكه ڕوبه‌ڕوی كێشه بونه‌ته‌وه.
