لیژنەی باڵای هاوبەشی سەربازی ئەمەریکا و عێراق مانگی تەمووزی ئەم ساڵ کۆدەبنەوە
محەممەد شییاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی داهاتووی لیژنە باڵای هاوبەشی سەربازی ئەمەریکا و عێراق مانگی تەمووزی ئەم ساڵ بەڕێوەدەچێت.
سوودانی لە بارەگای سەرەکیی وەزارەتی بەگریی ئەمەریکا و لەگەڵ لۆید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا سوودانی ڕایگەیاند، عێراق لە ڕێگەی لیژنەیەکی باڵای هەماهەنگیی سەربازییەوە بەرەو هاوبەشی گشتگیر لەگەڵ ئەمەریکا هەنگاو دەنێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق گوتیشی: کۆبوونەوەی داهاتووی لیژنەی باڵای هەماهەنگیی سەربازی عێراق و ئەمەریکا بۆ هەڵسەنگاندنی هەڕەشەکانی داعش و توانای هێزە ئەمنییەکانی عێراق و گەیشتن بە ڕێککەوتنی دانانی وادەیەیەک بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی مانگی تەممووزی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.
لای خۆیەوە لۆید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمەریکا ئاماژەیدا، وڵاتەکەی پابەندە بە هاوکاری کردنی عێراق لە تێکشکاندنی داعش. گووتیشی: دەیانەوێت لەگەڵ عێراق هەماهەنگیی سەربازیی قوڵییان هەبێت و خواستیشیان لە سەر ئەوەیە گفتوگۆکان بەرەو پەیوەندی ستراتیجی لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ستراتجی عێراق و ئەمەریکا ببەن.
