لیژنەی تانەدان بڕیاری سزادانی جەویە و یاریزانی زەورایان دا
ئەمڕۆ دووشەممە لیژنەی تانەدان لە یەکێتی تۆپی پێی عێراق چەند بڕیارێکی پێشووی لیژنەی توندوتۆڵی لەدژی قووە ئەلجەویە و یاریزانێکی یانەی زەورا پەسەند کرد.
لە بەیاننامەیەکدا لە لیژنەکە کە دەست موتەڵع کەوتووە، هاتووە کە "لیژنەکە گفتوگۆی لەسەر داواکاری تانەدان کردووە کە ئەمڕۆ دووشەممە لەلایەن تیپی قووە جەویە پێشکەش کراوە".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، "لیژنەی تانەدان بڕیاریدا بە سزادانی قووە ئەلجەویە بە بڕی 25 ملیۆن دیناری عێراقی، هەروەها قەدەغەکردنی چوونە ناو یاریگاکانی کابو عەلی مالیکی تا کۆتایی وەرزی ئێستا"، ئاماژە بەوەکراوە "حەسەن عەبدولکەریم (قوقیە) یاریزانی یانەی زەورا بە سزای یەک یاری و غەرامەکردنی 5 ملیۆن دینار سزادرا".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "لیژنەی تانەدان پێکهاتبوو لە عەبدولحەسەن گاتع وەک سەرۆک و عەبدولکەریم کامیل جاسم وەک جێگری سەرۆک و ئەحمەد خوربات عەبدولسەید و عەباس عەبدولحسێن حەمید وەک ئەندام".
