لیژنەی هاوبەشی یەکێتیی و پارتی بۆ ئامادەکردنی رەشنوسێک لەبارەی کابینەی دەیەمی حکومەت کۆدەبنەوە
بڕیارە سبەینێ چوارشەممە جارێکی دیکە لیژنەی هاوبەشی یەکێتیی و پارتی بۆ ئامادەکردنی رەشنوسێک لەبارەی حکومەتی کابینەی دەیەمی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە.
میدیای فەرمی یەکێتیی رایگەیاند، گفتوگۆی لایەنە تەکنیکییەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان لەنیوان یەکێتی و پارتی بەردەوامی هەیە و سبەینێ جارێکی دیکە لیژنە هاوبەشەکەی هەردوولا کۆدەبنەوە.
لیژنە هاوبەشەکە ئەرکیانە رەشنوسێک لەبارەی چۆنێتی حکومەتی داهاتووی هەرێم ئامادە بکەن، کە لەئێستادا بەشێکی زۆری کارەکانیان تەواو بووە و پاشان رەشنوسی کۆتایی گفتوگۆکاکانی لیژنەکە دەخریتە بەردەم هەردوو وەفدی باڵای یەکێتیی و پارتی بۆ بڕیاردان لەسەری.
پێشتریش وتەبێژی یەکێتیی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو، لهئێستادا لهنێوان یهكێتیی و پارتیدا باس لههیچ پۆستێک نهكراوه، ئهوهی دهوترێت و باس له دابهشكردنی پۆستهكان دهكرێت پڕوپاگهندهیه، ئهگهر لهسهر بهرنامهی حكومهت رێكنهكهوین یهكێتیی پۆستی بۆچییه.
