لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمان داوایەک لە وەزارەتی دەرەوە دەکات سەبارەت بە ڕێکارەکانی کۆتاییهێنان بە کارەکانی یۆنامی
لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمان داوای لە وەزارەتی دەرەوە کرد دەست بە ڕێکارەکانی کۆتاییهێنان بە کارەکانی نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق بکات.
جەبار ئەلکینانی، جێگری سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگەیاند، "داوا لە وەزارەتی دەرەوە دەکەین دەست بەڕێکارەکانی کۆتاییهێنان بە کارەکانی نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق بکات، ئەوەش هاوتەریب لەگەڵ ڕێنماییەکانی حکومەتی عێراق.
به‌گوێره‌ی نوسراوێك كه واژۆی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی له‌سه‌ره و ئاڕاسته‌ی ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كراوه، داوای كۆتاییهێنان به به‌ئه‌ركی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانی له عێراق كردوه و ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، عێراق چیتر پێویستی به ئه‌ركی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان نییه، داوای ته‌واوكردنی كاره‌كانی ده‌كات له كۆتایی ساڵی 2025دا.
له نامه‌كه‌دا هاتوه كه حكومه‌تی عێراق خواستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هاریكاری هه‌یه له‌گه‌ڵ رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و ئاژانسه‌كانی، وه‌ك هاوبه‌شی بنه‌ڕه‌تی له هێنانه‌كایه‌ی بوژاندنه‌وه و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئاڵنگارییه ئابوری و ژینگه‌ییه‌كان له عێراق و ناوچه‌كه‌دا و داواشیكردوه، له ساڵی 2025 یۆنامی كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی په‌یوه‌ندار به داخستنێكی "به‌رپرسانه" بكرێت.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه، حكومه‌تی عێراق ئاماده‌یه شاندێك بنێرێت بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به‌مه‌به‌ستی رێككه‌وتن له‌باره‌ی میكانیزمی داخستنی یۆنامی، هیواداریشین، "ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بڕیارێك ده‌ربكات بۆ دیاریكردنی واده‌یه‌ك بۆ كۆتاییهێنان به ئه‌ركه‌كانی یۆنامی له عێراق".
