لیڤەرپول لە هەوڵی گواستنەوەی هێرشبەرێکی ریاڵ مەدریدە
دوای ئەوەی یانەی لیڤەرپوول لە مێركاتۆی هاوینەدا گرێبەستی لەگەڵ جیۆرجی مامارداشڤیڵی، میلۆس كێركێز، ئارمین پێچی، فلۆریان ڤیرتز، جێرمی فریمپۆنگ و هوگۆ ئێكیتیكێ واژۆ كردووە، لە ئێستادا هەموو هەوڵەکانی خستووەتەگەڕ بۆ گواستنەوەی رۆدریگۆ گۆسی هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید.
بە گوێرەی زانیارییەكانی فلۆریان پلێتنبێرگ، لیڤەرپوول لە نزیكەوە چاودێری بارودۆخی هێرشبەرە بەڕازیلییەکە دەكات، سانتی ئاونای رۆژنامەنووسیش جەختی لەسەر ئەوەکردووەتەوە، رێدز دانوستانی لەگەڵ یاریزانەکە کردووە.
ریاڵ مەدرید رێگری لە رۆیشتنی هێرشبەرە 24 ساڵانەکەی ناکات لیڤەرپوولیش دەزانێت تێچووی گرێبەستەكە زۆرە و ساڵانە 10 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، بەڵام سوورە لەسەر گواستنەوەی.
رۆدریگۆ لە هاوینی 2019 بەبڕی 45 ملیۆن یۆرۆ لە سانتۆسەوە پەیوەندی بە ریاڵ مەدرید کرد، بە درێسی یانەکەوە بەشداری لە 270 یاریدا کردووە و خاوەنی 68 گۆڵ و 51 ئەسیستە، بەهای ئێستایشی بە 90 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێنرێت.
