لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان لە وەرزی داهاتوودا دەچێتە خولی سعودی
ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانی ئەمڕۆ شەممە ئاشکرای کرد کە لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان لە وەرزی داهاتوودا دەچێتە خولی سعودی، گرێبەستەکەی مێسی لەگەڵ پاریس لە هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت و زۆرێک لە ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە یاریزانە فەڕەنسییەکە بڕیاری جێهێشتنی یانەکەی داوە، بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئیسپانی "AS"، دانوستانەکان بۆ گواستنەوەی مێسی بۆ خولی نایابی سعودی لەلایەن یانەیەکی دیاریکراوەوە ئەنجام نادرێت، ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە گرێبستەکە لەلایەن حکومەتی سعودیەوە پارەی بۆ تەرخان دەکرێت و دواتر ناسنامەی ئەو یانەیە هەڵدەبژێرێت کە ئەستێرە ئەرجەنتینکە واژوی بۆ دەکات، ڕوونیشی کردووەتەوە کە نزیکترین بژاردە ئەوەیە کە لەگەڵ یانەی ئەلهیلال گرێبەست واژۆ بکات، ڕکابەرە سەرسەختەکەی یانەی ئەلنەسر، کە لە نێو ڕیزەکانیدا ئەستێرەی پورتوگالی کریستیانۆ رۆناڵدۆ یاری دەکات.
جێی باسە کە لیۆنێل مێسی گرێبەستێکی لەگەڵ حکومەتی سعودیە هەیە بۆ ئەوەی وەک باڵیۆزی گەشتیاری کار بکات و بە پەرۆشە بۆ ئەوەی لەگەڵ خێزانەکەی لەوێ بێت بۆ پابەندبوون بە ڕێکەوتنەکەوە.
