لە 79ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی.. بافڵ تاڵەبانی نامەیەکی ئاراستەی مهسعود بارزانی کرد
لە 79ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نامەیەکی ئاراستەی مهسعود بارزانی، سهرۆكی پارتی کرد و، جەختیکردەوە لە هەماهەنگی و تەبایی نێوان ههردو حزب لەپێناو کارکردنی پێکەوەیی و راپەڕاندنی ئەرکە نیشتمانی و چارەنوسسازەکان .
بافڵ جەلال تاڵەبانی له نامهیهكدا بۆ مەسعود بارزانی، نوسیویهتی، "بەبۆنەی 79ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، پیرۆزبایی گەرم لە بەڕێزتان، جێگرانی سەرۆکی پارتی، سەرکردایەتی، ئەندامان و جەماوەری پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم".
ههروهها نوسیویهتی، "جەخت لە هەماهەنگی و تەبایی نێوان یەکێتیی و پارتی و سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان دەکەینەوە، لەپێناو کارکردنی پێکەوەیی و راپەڕاندنی ئەرکە نیشتمانی و چارەنوسسازەکان و بەهێزترکردنی قەوارەکەمان و باشترکردنی ژیانی خەڵکە خۆشەویستەکەمان".
