لە جامی ئەڵمانیا بروسیا دۆرتمۆند بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بە شتوتگارت دۆڕا
لە یارییەکانی جامی ئەڵمانیا و لە قۆناغی 16 یانەی بروسیا دۆرتمۆند لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی شتوتگارت بوویەوە.
لە تایمی یەکەم هەردوو یانە بەبەهێزی دەستیان پێکرد و چەندین هەلی گۆڵکردنیان لەدەستدا و تایمەکە بەبێ گۆڵ کۆتای هات.
لە تایمی دووەمدا یانەی شتوتگارت باشتر بینرا و لە خولەکی 55 گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد لەلایەن سیرۆ گوراسی و لە خولەکی 77 سیلاس وامانجیتوکا دووەم گۆڵی شتوتگارت تۆمارکرد.
سەرەنجام یانەی بروسیا دۆرتمۆند بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بە شتوتگارت دۆڕا و ماڵئاوایی لە جامی ئەڵمانیا کرد و یانەی شتوتگارت گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامەکە.
لە یارییەکی تردا یانەی بایەر لیڤەرکوزن لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی بادربۆرن کرد و یارییەکەشی بە سی گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە و بە سەرکردایەتی ئەلۆنسۆ ڕاهێنەری گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی ئەڵمانیا
