لە خولی سعودیە ئەهلی لە ریازی بردەوە
لە هەفتەی 12ی خولی سعودیە ئەهلی لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریازی کرد.
لە تایمی یەکەمدا ئەهلی هەر لەگەڵ دەستپێکی یارییەکەدا و لە خولەکی دوو لەڕێی یاریزان فیراس بورەیکان گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، پاش ئەهلی بە تەواوی کۆنترۆڵی یاریەکەی کرد و چەندین هێرشی بردە سەر گۆڵی ریاز تا لە خولەکی 26 لەڕێی گابریێل ڤێگاوە گۆڵی دووەمی تۆمارکرد و تایمی یەکەمیش بەم ئەنجامە و بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی ئەهلی کۆتای پێهات.
لە تایمی دووەمدا و پاش تێپەڕبوونی چەند خولەکێک و لە خولەکی 52 ریاز مەحرەز گۆڵی سێیەمی ئەهلی تۆمارکرد، پاش ئەم گۆڵە یانەی ریازی میوان چەندن هەوڵی گۆڵیاندا و چەند جارێک نزیک بوون لە گۆڵ تۆمارکردن بەڵام تەواوی هەوڵەکانیان بێسوود بوو و سەرەنجام یاریەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی ئەهلی کۆتای پێهات.
بەم ئەنجامەش ئەهلی بە کۆکردنەوەی 25 خاڵ لە پلەی چوارەمی ریزبەندی جێگیر بوو، ریازیش بە 11 خاڵ لە پلەی 14یە دێت.
