لە دەوروبەری شاری حومس تەقینەوەی چڕ بیستران بەهۆی هێرشی ئیسڕائیلەوە
دوێنێ شەو بەرگری ئاسمانیەکانی سوریا لە شاری حومسی ناوەڕاستی سوریادا ڕووبەڕووی ئامانجی دوژمنکاری بوونەوە، لە ئەنجامی هێرشێکی ئیسڕائیلی، وە لە دەوروبەری شاری حومس تەقینەوەی چڕ بیستران.
شەوی ڕابردوو فڕۆکەکانی ئیسرائیل ژمارەیەک موشەکیان لە ناوچەکانی لوبنانەوە تەقاندەوە بەرەو چەند ئامانجێک لە دەوروبەری شاری حومسی ناوەڕاستی سوریادا، سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، کە چەکەکانی بەرگری ئاسمانی سوریا توانیان بە ڕووبەڕوونەوەی ئەو دەستدرێژییە، وه تا ئێستا توانیویانە زۆربەی مووشەکەکانی ئیسرائیل بەر لەوەی بگەنە ئامانجەکانیان تێک بشکێنن.
ئەمە سێیەم هێرشی موشەکی ئیسڕائیلە بۆ سوریا لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، و شەوی هەینی ڕابردوو فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسڕائیل چواردەوری ديمەشقیان کردە ئامانج، ئەمەش بووە هۆی زیانی ماددی، هەمان شت لە شەوی پێنجشەممەی رابردوودا.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە چەندین جار سوریا داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی کردووە کە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکەکەی ئیدانە بکەن.
