لە هەولێر ڕۆژی جیهانی كاتژمێری زەوی لەلایەن ڕێکخراوی ئاڤیاری هۆشیاری ژینگەیی بەڕێوەچوو
بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری ژینگەییە لە کوردستان بەگشتیی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی و بڵاوکردنەوە هۆشیاری ژینگەیی، لە هەولێر ڕۆژی جیهانی كاتژمێری زەوی لەلایەن ڕێکخراوی ئاڤیاری هۆشیاری ژینگەیی بەڕێوەچوو و بۆ ماوەی چەند خولەکێک ڕووناکی کارەبا کوژایەوە و مۆم داگیرسێنران.
چالاكی كاتژمێری زەوی چالاكییەكی جیهانیە و بە بەشداری زیاتر لە 150 وڵات، ساڵانە لە سەرانسەری جیهان ئەوڕۆژە لە كۆتا شەممەی مانگی ئازار لەدوای كاتژمێر 8:00ـی شەو ئەنجامدەدرێت، مەبەست لەئەنجامدانی ئەو چالاكییە زۆر بوونی ئەو كێشە ژینگەییانەیە كە ڕۆژانە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە، بەهۆی كەمی ئاستی هۆشیاری ژینگەیی لە كۆمەڵگەكان، وەک زۆر بەكارهێنانی كارەبا و زۆر بوونی ژمارەی ئۆتۆمبێلەكان لەشارەكان و پیسکردنی شوێنە گشتییەکان و زۆر بوونی ژاوەژاو و پیسبوونی هەوای شارەكان و پیسبوونی سەرچاوەكانی ئاوی خواردنەوە و نەبوونی هۆشیاریەکی بەرزی ژینگە پارێزی.
