لە وه‌ڵامی سەپاندنی باج لەلایەن تره‌مپ:حكومه‌تی هیندستان هەموو ڕێکارێک دەگرێتەبەر
حكومه‌تی هیندستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دوپاتیكرده‌وه كه "هه‌رچی پێویست بێت" ده‌یگرنه‌به‌ر بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له كاردانه‌وه به بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ سه‌پاندنی باجی نوێ به‌سه‌ر نیوده‌ولهی.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هیندستان ڕایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ سه‌پاندنی باجی زیاده‌ی 25% له‌سه‌ر ئه‌و كاڵایانه كه له هیندستانه‌وه هاورده ده‌كرێن، "به قوڵی جێگه‌ی نیگه‌رانیه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "رێوشوێنه‌كانی ئه‌مریكا نادادپه‌روه‌رانه و ناڕه‌وا و نالۆژیكین، ئێمه‌ش ڕێوشوێنی پێویست ده‌گرینه‌به‌ر بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كانمان".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هیندستان باسی له‌وه‌شكرد، هاورده‌كردنی وزه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای هۆكاره‌كانی بازاڕه و ئامانجیه‌تی ئاسایشی وزه بۆ یه‌ك ملیار و 400 ملیۆن كه‌سه‌كه‌ی مسۆگه‌ر بكات.
ئاشكراشیكردوه، زۆرێك له وڵاتانی دیكه نه‌وتی ڕوسیا هاورده ده‌كه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی خۆیان، "نیگه‌رانی قوڵی" خۆی له به‌ئامانجكردنی هیندستان ده‌ربڕی.
