لە پارێزگاكانی كوردستان هەزار و ٩٢١ کەس چاودێرى هەڵبژادنى گشتى دەکەن
ئەمڕۆ یەکشەممە، وتەبێژی چاودێرانی شەفافییەتی هەڵبژاردن رایگەیاند لە هەر چوار بازنەى هەولێر، دهۆک، سلێمانی و کەرکووک ٢٣٠ کەس چاودێرى هەڵبژاردنى تایبەت دەکەن هەزار و ٩٢١ کەس چاودێرى هەڵبژاردنی گشتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەن.
وتەبێژی چاودێرانی شەفافییەتی هەڵبژاردن له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا راگهیاند "لە هەر چوار بازنەى هەولێر، دهۆک، سلێمانی و کەرکووک ٢٣٠ کەس چاودێرى هەڵبژاردنى تایبەت دەکەن، هەروەها هەزار و ٩٢١ کەس چاودێرى هەڵبژاردنی گشتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەن".
وتەبێژی چاودێرانی شەفافییەتی هەڵبژاردن ڕایگەیاند، ڕێکخراوەکەیان لە هەرێمی کوردستان و ناوچە دابڕێندراوەكان مۆڵەتی فەرمیان لە لە هەرێم و بەغداد هەیە بۆ چاودێری پرۆسەی دەنگدانی گشتی و تایبەت، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
ئاماژەى بەوەشکرد، چەندین ڕێکخراو چاودێرى هەڵبژاردنەکە دەکەن، لە سلێمانی ١٠، لە هەولێر پێنج، لە دهۆک دوو، لە کەرکووکیش شەش ڕێکخراو، هاوکات بۆردێک بۆ سەرپەرشتی پرۆسەکە درووستکراوە، کە لە سەرۆکی ڕێکخراوەکان و پارێزگارەکان پێکهاتووە، هەروەها تیمێکی پارێزەرانی خۆبەخش کە ٣٤ پارێزەرە بۆ سەرپەرشتی کردنی لایەنە یاسایەکانی پرۆسەکە پێکهێندراوە.
وتیشی : پرۆسەی چاودێری کردنەکە لە هەرچوار پارێزگای سلێمانی، هەولێر، دهۆک و کەرکووک لە ڕێگەی ٢٣٠ چاودێرى تیمەکانیانەوە بەڕێوە دەچێت، هەروەها هەڵبژاردنی گشتی لە ڕێگەی هەزار و ٩٢١ چاودێرەوە لە هەرچوار بازنەکە چاودێرى دەکرێت، لە سلێمانی ٦٠٥ چاودێر لە ٥٠٦ بنکەی دەنگدان، لە دهۆک ٦٣٦ چاودێر لە ٣٥١ بنکەی دەنگدان، لە کەرکووک ١١٣ چاودێر لە ٢١٥ بنکەی دەنگدان.
