لە ڕووداوێكی شێلان ئۆتۆمبیلێک لە شاری میونشن لە ئەڵمانیا ژمارەیەک کەسی بریندار کردووە
پۆلیسی ئەڵمانیا ئەمرۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، ئۆتۆمبیلێک لە شاری میونشن لە ئەڵمانیا بەسەر کۆمەڵێک خەڵکدا تێپەڕیوە و ژمارەیەک کەسی بریندار کردووە.
ڕۆژنامەی بیلێدی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، کە 15 کەس برینداربوون.
ڕۆژنامەی بیلێدی ئەڵمانی ڕۆژی پێنجشەممە بڵاویکردەوە کە 15 کەس برینداربوون پاش ئەوەی کەسێک بە ئۆتۆمبێلەکەی لە میونشن لە ڕووداوێكی شێلان خۆی بە کۆمەڵێک خەڵکدا.
ئەمەش لەکاتێکدا بڕیارە سبەی هەینی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دەست پێبکات کە لەو کۆنفرانسە جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، جەی دیڤانس و سەرۆکی ئۆکراینا ڤلادیمیر زێلێنسکی ئامادەی بن، کە بڕیارە درەنگانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بگەنە شاری میونشن لە باشووری ئەڵمانیا.
وتەبێژی پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت: "ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی پۆلیس لەنزیک وێستگەی شەمەندەفەری ناوەندی میونشن بەڕێوەدەچێت و ئەفسەران کار دەکەن بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ڕووداوەکە هیچ شتێکی لەدواوە نەبێت".
