لە یادی لەدایکبوونی مەسعود بارزانی دامەزراوە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان ئاهەنگ ساز دەکەن
پارێزگای بڵاویکردووە، له ساڵیادی له‌دایكبوونی جه‌نابی سه‌رۆک بارزانی و دامه‌زراندنی پارتی، پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری به‌ناونیشانی (سه‌رۆک) كرایه‌وه
پارێزگای هەولێر ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڵاویکردۆتەوە، به چاودێری ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ری پارێزگای هه‌ولێر و ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان و شێوه‌كاران، به‌بۆنه‌ی 16 ئابی ساڵیادی له دایكبوونی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و 78 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، پێشانگایه‌كی تایبه‌تی هێڵكاری بۆ شێوه‌كار به‌شدار قادر به ناونیشانی (سه‌رۆك) له هۆڵی میدیای شاری هه‌ولێر كرایه‌وه.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر دەڵێت: پیشانگاكه ژماره‌یه‌ک تابلۆی هێڵكاری جه‌نابی سه‌رۆک بارزانی له خۆ گرتبوو و تێیدا گوزارشتی له خه‌بات و به‌رخوودانی ژیانی سیاسی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی له قۆناغه‌كانی رابردوو و ئێستا له بره‌ودان و به‌رگریكردن له پرسی كورد وكوردستان ده‌كرد، هه‌روه‌ها تابلۆكان هه‌ڵقوڵاوی پێگه‌ی گه‌وره‌ی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان بوو له پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و به‌رگریكردن له مافه‌كانی میلله‌تی كورد.
