لەکاتی پێشکەشکردنی بێشوازیەکی گەرم لە لیۆنێل مێسی کرا لەلایەن هەندەرانی ئینتەر میامی
یاریزانی ئەرژەنتینی "لیۆنێل مێسی" پێشوازییەکی گەورەی لێکرا لە ڕێوڕەسمی پێشکەشکردنیدا کە لەلایەن یانە نوێیەکەی ئینتەر میامییەوە بۆی ئامادەکرابوو لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە.
ئینتەر میامی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو بەشێوەیەکی فەرمی واژووکردنی گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەی جیهانی "لیۆنێل مێسی" ڕاگەیاند، کە لە پاریس سان جێرمانەوە گواستراوە.
لەکاتی پێشکەشکردنی، مێسی لەوتارەکەیدا سوپاسی ئامەدەبووانی کرد کە پێشوازیەکی گەرمیان کرد و گوتی: "دەمەوێت سوپاسی هەموو خەڵکی میامی بکەم بۆ ئەم پێشوازییە، لەو کاتەوەی گەیشتمە ئێرە زۆر دڵخۆشم کە لەگەڵتانم".
وتیشی، "دەمەوێت سەرکەوتن بەدەستبهێنم و ئەم یانەیە بەردەوام بێت لە گەشەکردن".
هەروەها لە وتارەکەیدا کە لە لاپەڕەی تویتەری فەرمی یانەی ئینتەر میامی ئەمەریکی بڵاوکراوەتەوە، جەختی لەوە کردەوە کە خۆشحاڵە بە هەڵبژاردنی ئەم شارە و هەڵبژاردنی ئەم پڕۆژەیە و کاتێکی خۆش لەم ئەزموونەدا بەسەر دەبات.
