ماكرۆن داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع ده‌كات
ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فڕه‌نسا ئه‌مڕۆ هه‌ینی داوای له ئه‌حمه‌د شه‌رع هاوتا سورییه‌كه‌ی كرد، په‌یوه‌ندی به هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داعش بكات.
ماكرۆن دوای كۆبونه‌وه‌كه‌یان له په‌راوێزی كۆنفرانسی كه‌شوهه‌وا له شاری بێلێم له بڕازیل بۆ ڕۆژنامه‌نوسان وتی، "سوریا بانگهێشتده‌كرێت بۆئه‌وه‌ی ببێته هاوبه‌شێكی ته‌واو و كاریگه‌ر له شه‌ڕی ئێمه دژی گروپه تیرۆریستییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه هاوكاری ئه‌منی نێوان پاریس و دیمه‌شق بۆ پاراستنی فڕه‌نسییه‌كان زۆر گرنگه و وتی، "ئێمه ته‌نها چه‌ند ڕۆژێك ماوه بۆ یادكردنه‌وه‌ی ڕوداوه‌كانی 13ی ئه‌م مانگه و كه‌س بیری ناچێته‌وه كه ئه‌و هێرشه تیرۆریستیانه‌ی كه له ساڵی 2015 پاریس‌یان كرده ئامانج له سوریا پلانیان بۆ دانرابو، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌م بابه‌ته نیگه‌رانییه‌كی ئه‌منییه بۆ فڕه‌نسییه‌كان".
له لێدوانه‌كه‌یدا سه‌رۆكی فڕه‌نسا باسی له‌وه‌شكرد، پێشبینی ده‌كات "سوریا یاریزانێكی ته‌واو بێت له شه‌ڕی ئێمه دژی گروپه تیرۆریستییه‌كان و له ناوچه‌كه"، بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر ئه‌حمه‌د شه‌رع به "گرنگ" وه‌سفكرد.
