مالیكی: عێراق ئاماده‌یه به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بكات
نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ئاماده‌یی عێراقی بۆ به‌رگریكردن له په‌یوه‌ندی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دوپاتكرده‌وه و رایگه‌یاند، عێراق سیاسه‌تێكی هاوسه‌نگ په‌یڕه‌و ده‌كات له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌مو وڵاتانی ناوچه‌كه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، نوری مالیكی ئه‌مڕۆ پێشوازی له ڤیكتۆریا تایلۆر جێگری یاریده‌ده‌ری پێشوی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كردوه، و له میانی دیداره‌كه‌دا باسیان له پێشهاته‌كانی دۆخی ناوچه‌كه و كاردانه‌وه‌كانیان له‌سه‌ر عێراق كردوه.
نوری مالیكی له‌و دیداره‌دا ڕایگه‌یاندوه، "عێراق و ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزیان هه‌یه، هه‌ردو وڵات ڕێككه‌وتنێكی چوارچێوه‌ی ستراتیژییان واژۆكردوه كه ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی هاوكاری هاوبه‌ش و پاڵپشتیكردنی پرۆسه‌ی بنیاتنانی تواناكانی عێراقه له بواره جیاجیاكاندا"، داوایكرد له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كارابكرێت.
نوری مالیكی "ئاماده‌یی عێراق بۆ به‌رگریكردن له په‌یوه‌ندی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا" دوپاتكرده‌وه و ڕونیشیكرده‌وه "تێگه‌یشتنمان له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له ڕێگه‌ی به‌رده‌وامكردنی هاوبه‌شی ئابورییه‌وه دێت بۆ گه‌یشتن به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی دو گه‌لی دۆست".
نوری مالیكی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "عێراق سیاسه‌تێكی هاوسه‌نگ په‌یڕه‌و ده‌كات له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌مو وڵاتانی ناوچه‌كه، ئه‌و دیالۆگانه‌شی كه له‌لایه‌ن هێزه نیشتیمانییه‌كانه‌وه ئه‌نجامده‌درێن ئامانجیان ته‌واوكردنی مه‌رجه ده‌ستورییه‌كانی په‌یوه‌ست به قۆناغی داهاتوه له پێكهێنانی حكومه‌تێك كه توانای جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی گه‌لی عێراقی هه‌بێت".
لای خۆیه‌وه، ڤیكتۆریا تایلۆر جه‌ختی له "گرنگی ڕۆڵی سه‌ره‌كی عێراق له ناوچه‌كه‌دا كرده‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌شدارێكی كارایه له هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاسایشی ناوچه‌كه".
