مالیکی بۆ نێردەی ترەمپ: سەروەری عێراق و بژاردەکانی گەلەکەی هێڵی سوورە
نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، لە کاتی دیدارەکەیدا لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا، ئەمڕۆ هەینی جەختی لەسەر پێویستیی ڕێزگرتن لە سەروەریی عێراق و بژاردەکانی گەلەکەی کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە ڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی موتەڵع کەوتووە، ئاماژەی بەوە کردووە: نووری مالیکی پێشوازی لە تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا کرد، کە تێیدا پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق و شایستە نیشتمانییەکانی داهاتوو تاوتوێ کران
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، مالیکی جەختی کردەوە لەسەر گرنگیی پاڵپشتیکردنی ڕێڕەوی دیموکراسی و بەهێزکردنی سەقامگیری سیاسی، هەروەها جەختی لەسەر پێویستیی ڕێزگرتن لە سەروەریی عێراق و بژاردەکانی گەلەکەی کردەوە و ئاماژەی بە بەردەوامبوونی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان هەردوولا لەو دۆسیانەی جێگەی بایەخی هاوبەشن کرد.
لای خۆیەوە، باراک ئاماژەی بە گرنگی ئەو ڕۆڵە کرد کە عێراق دەیگێڕێت لە ڕێڕەوی چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە، کەمکردنەوەی ئاستی ململانێکان، پاڵپشتیکردنی دیالۆگ و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر
