مالیکی بۆ پەسەندكردنی یاسا گرنگەکان جەخت لە گرنگی هەماهەنگی هەوڵەکانی كوتلە سیاسییەکان دەکاتەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە، نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، جەختیکردەوە: لەسەر گرنگی هەماهەنگی هەوڵەکانی كوتلە سیاسییەکان لەناو ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پەسەندكردنی یاسا گرنگەکان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسى هەواڵى موتەڵع ناردووە، دەڵێت: "نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ئەمڕۆ لە نووسینگەکەی خۆیدا پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی خزمەتگوزارییەكانی پەرلەمانی کرد بە سەرۆکایەتی محەمەد جەمیل میاحی".
ئاماژەشی بەوە کرد: لە سەرەتای دیدارەکەدا "ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران پیرۆزباییان لە مالیکی کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان"، و جەختیانکردەوە، لەسەر "گرنگی پەلەکردن لە تەواوکردنی ئیستیحقاقە دەستوورییەکانی دیکە، بەتایبەتی دوای ئەوەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و دوو جێگرەکەی هەڵبژێردران".
هەر بەپێی بەیاننامەكە، "هەردوولا ژمارەیەک بابەتیان تاوتوێ کرد کە پەیوەستن بە گفتوگۆ بەردەوامەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت، و جەختکردنەوە لەسەر گرنگی هەماهەنگی هەوڵەکانی كوتلە سیاسییەکان لەناو ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەرچوواندنی یاسا گرنگەکان، و کاراکردنی ڕۆڵی چاودێری و یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران لە ماوەی داهاتوودا".
