مالیکی بۆ کوتراشێڤ: عێراق نابێتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێكان
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئەمڕۆ یەکشەممە لە میانی کۆبونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی ڕوسیا لە عێراق ڕایگهیاند، عێراق نابێتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێكان و کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش پێویستیان بە پێکەوە کارکردن هەیە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سهرۆكی هاوپهیمانی دهوڵهتی یاسا له بهیاننامهیهكدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە ،بڵاویكردهوه، نوری مالیکی پێشوازی لە ئێلبروس کوتراشێڤ، باڵیۆزی ڕوسیا لە عێراق کرد، هەردولا بیروبۆچون و دیدگایان لەبارەی پەیوەندییەکانی ڕوسیا لەگەڵ عێراق و سەردانی هاوبەشی نێوان بەرپرسانی دو وڵاتی دۆست ئاڵوگۆڕ کرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، باس له پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی ناوچەکە بەتایبەت لە سوریا، فەڵەستین و لوبنان و کاردانەوەکانی شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا كرا، جگە لە دانوستانە بەردەوامەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا.
بەگوێرەی بەیاننامەکە، مالیکی جەختی لە "گرنگی فراوانکردنی ئاسۆی هاوکاری هاوبەشی نێوان عێراق و ڕوسیا بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی دو گەلی دۆست" کردوەتەوە.
ڕونیشیکردەوە، "رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوبەڕوی ئاستەنگیی جددی دەبێتەوە کە پێویستی بە کارکردن و هاوکاری هەیە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی لە مەترسیەکان"، جەختیشیکردەوە "عێراق نابێتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێكان".
لایخۆیەوە باڵیۆزی ڕوسیا ستایشی هەوڵەکانی عێراقی کرد بۆ چەسپاندنی بناغەکانی ئاشتی لە ناوچەکەدا، جەختی لەسەر پابەندبونی مۆسکۆ کردەوە بۆ پاراستنی هاوکاریی دوقۆڵی بۆ خزمەتکردنی ئاسایش و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی هەردو وڵات.
