مالیکی: بەردەوامین لە پاڵپشتکردنی حکومەت
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالیکی جەختیکردەوە لەسەر بەردەوامی لە پاڵپشتکردنی حکومەتی ئێستا لە جێبەجێکردنی بەرنامەکانی، ئاماژەشی بەوەکرد کە هیچ دابڕانێک لەگەڵ ئەمریکا لەئارادانیە.
مالیکی لە بەرنامەیەکدا کە لە کەناڵی فەرمیدا پەخشکرا وتی :-بەرنامەی حکومی توانای بەردەوامی حکومەت لەکارەکانیدا زامن دەکات، هەندێک کێشەش لەناو پێکهاتەکان دروستبوون کەبوونە هۆکاری ڕاڕایی بارودۆخی سیاسی و پێشهاتەکانی ناوچەکەش بەگشتی شپرزەیی لەداهاتوو دروست دەکات.
مالیکی ئاماژەی کردبەوەی کەعێڕاق پشتیوانی گەلی فەلەستین دەکات لە کەرتی غەززە.
سەبارەت بەهاوپەیمانی نێودەوڵەتیش وتی هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی مکووڕەلەسەر دەستنیشانکردنی خشتەیەکی کاتی بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا ، گروپە چەکدارەکانیش بەبێ ڕەزامەندی چوارچێوەی هەماهەنگی کاری چەکداری ئەنجامداوە، هیچ پێویستیەکیش بە هێزی هاوپەیمانان لەعێڕاقدا نەماوە، بەڵکو عێڕاق پێویستی بەکۆششی هەواڵگری هەیە لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتیەوە، ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستڕاتیژی گشتگیریش سەرجەم بوارەکانی سیاسی و ئابووری و فێرکاری دەگرێتەوە، بەرژەوەندی فراوانیشمان لەگەڵ ئەمریکادا هەیە.
