مالیکی جەخت لەسەر گرنگی هاوکاری نێوان حکومەتی ناوەندی و ئیدارە خۆجێیەکان دەکاتەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە"نوری مالیکی"سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا،جەختی کردەوە لەسەر گرنگی تەواوی ڕۆڵی نێوان حکومەتی ناوەندی و ئیدارە خۆجێییەکان بۆ بەدیهێنانی خواستی هاوڵاتیان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە ڕاگەیەندراوێکدا ، کە دەست موتەڵع کەوتووه، تیایدا هاتووە : "نوری مالیکی" سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ئەمڕۆ لە نووسینگەکەی خۆی و لە دوو دیداری جیاوازدا، پێشوازی کرد لە هەریەک لە پارێزگاری دیالە و پارێزگاری بەسرە.
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشداوە: لە دیدارەکەدا پیرۆزبایی لە یەکتر کراوە بە بۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان و ئەو کەشە ئیجابییەی یاوەری بوو، کە ڕەنگدانەوەی پەرۆشیی هەمووان بوو بۆ ڕێڕەوی دیموکراسی لە وڵاتدا.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا لەبارەی ڕەوتی کاری جێبەجێکردن لە هەردوو پارێزگاکە و خستنەڕووی ئەدای فەرمانگە حکومییەکان و پڕۆژە خزمەتگوزاری و گەشەپێدانە بەردەوامەکان، جگە لە تاوتوێکردنی ئەو ئاڵنگارییانەی ڕووبەڕووی ئیدارە خۆجێییەکان دەبنەوە و ڕێگاکانی چارەسەرکردنیان، بەجۆرێک کە زەمانەتی باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزارییەکان و بەهێزکردنی سەقامگیری و گەشەپێدان بکات.
ڕاگەیەندراوەکە،ئەوەشی خستۆتەڕوو : کە سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پەرۆشیی خۆی دووپات کردەوە بۆ پشتیوانیکردنی هەوڵە ناوخۆییەکان کە بەشدارن لە پەرەپێدانی پارێزگاکان و بەرزکردنەوەی ئاستی ئەدا.
جەختیشی کردەوە لەسەر گرنگی تەواوکاری ڕۆڵەکان لە نێوان حکومەتی ناوەندی و ئیدارە خۆجێییەکان بۆ بەدیهێنانی خواستی هاوڵاتیان.
لەلایەن خۆیانەوە هەردوو پارێزگار، کورتیان پێشکەش کرد سەبارەت بە واقیعی کارکردن لە پارێزگاکانیاندا و ستایشی پەیوەندی و ئەو پشتیوانییەیان کرد کە بەدەستی دەهێنن لەپێناو بەرەوپێشبردنی کاری خزمەتگوزاری و جێبەجێکردن.
