ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتی هه‌فته‌یه‌كی پارێزگای سلێمانی بڵاوکردەوە
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت ئەمڕۆ هەینی ، داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی له رۆژی 24ی (كانونی دوه‌م) تاوه‌كو 30ی (كانونی دوه‌م)ی 2026 بڵاوکردەوە ورایگەیاند بڕی زیاتر له 12 ملیار و 359 ملیۆن و 909 هه‌زار دیناره، كه 91%ی داهاته‌كه‌ش به‌شێوه‌ی نه‌ختینه هه‌یه.
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاته نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی راگه‌یاندوه، به‌شێوه‌یه‌ك 12 ملیار و 359 ملیۆن و 909 هه‌زار و 835 دینار بوه، به‌جۆرێك كه 91% ی داهاته‌كه به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، 11 ملیار و 284 ملیۆن و 290 هه‌زار و 765 دیناری واتا 91%ی داهاته‌كه به شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه، بڕی ملیارێك و 75 ملیۆن و 619 هه‌زار و 70 دیناریشی به‌شێوه‌ی چه‌كه كه ده‌كاته رێژه‌ی 9%ی كۆی گشتی داهاتی هه‌فته‌كه.
داهاتی هه‌فته‌ی پێشوتری سلێمانی واته رۆژی 17ی (كانونی دووه‌م) تاوه‌كو 24ی (كانونی دووەم)ی 2026، بڕی 11 ملیار و 129 ملیۆن و 196 هه‌زار و 278 دینار بو، به‌مه‌ش رێژه‌ی داهاتی هه‌فته‌ی رابردو به‌ڕێژه‌ی 11.058% زیادی كردوه.
