مباپێ هەڕەشە لە تەختی پاشایەتی رۆناڵدۆ دەکات
مباپێ هەڕەشە لە تەختی پاشایەتی رۆناڵدۆ دەکات و بە تۆمارکردنی گۆڵێکی دیکە ژمارە پێوانەی زۆرترین گۆڵ لە ساڵێکدا بۆ ریاڵ مەدرید یەکسان دەکاتەوە.
بەگوێرەی تۆڕی ئاماری ئۆپتا، کیلیان مباپێ، ئەستێرەی فەرەنسی و یانەی ریاڵ مەدرید، لە ساڵی 2025 توانیویەتی 58 گۆڵ بە درێسی یانە ئیسپانییەکەوە تۆماربکات.
بە تۆمارکردنی ئەو رێژە گۆڵە، هێرشبەرە فەرەنسییەکە هەڕەشەیە بۆ سەر ژمارەیەکی پێوانیی کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی کە بۆ ریاڵ مەدرید تۆمارییکردبوو.
رۆناڵدۆ لە ساڵی 2012 توانی لەماوەی یەک ساڵدا 58 گۆڵ تۆماربکات، بەڵام کیلیان ئەو ژمارەیەی یەکسانکردەوە، ساڵێك دواتر و لە ساڵی 2013 رۆناڵدۆ بە تۆمارکردنی 59 گۆڵ بووە گۆڵکاری مێژووی یانەکە لە ماوەی یەک ساڵدا.
کیلیان مباپێ بە تۆمارکردنی یەک گۆڵی دیکە ئەو ژمارە پێوانەییە یەکسان دەکاتەوە و بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ دەیکات بە ناوی خۆیەوە، ئەستێرە فەرەنسییەکە لە ساڵی 2025 لەگەڵ ریاڵ مەدرید تەنیا یەک یاریی دیکە ئەنجام دەدات، ئەویش بەرامبەر سیڤییە لە خولی ئیسپانیا.
