محەممەد سەڵاح لە لێواری ئەوەدایە ببێتە زۆرترین گۆڵکاری میسری ئەگەر ئەمڕۆ گۆڵ بکات
محەممەد سەڵاح لە لێواری ئەوەدایە ببێتە زۆرترین گۆڵکاری میسری ئەگەر گۆڵ بۆ لیڤەرپوڵ بکات بەرامبەر برێنتفۆرد لە یاریگای ئەنفیڵد ئەمڕۆ شەممە.
سەڵاح لە ماوەی ژیانیدا لەگەڵ یانەکان و هەڵبژاردەی میسردا 313 گۆڵی تۆمارکردووە، دوای ئەوەی ڕۆژی چوارشەممە لە لێدانی سزاوە 1_0 سەرکەوتنی لیڤەرپوڵی بەسەر فوڵهام تۆمارکرد، و ئێستاش ژمارەی گۆلەکانی هاوتایە لەگەڵ کاپتنی پێشووی میسر حوسام حەسەن.
سەڵاح لە ساڵی 2017ەوە تا ئێستا 185 گۆڵی بۆ لیڤەرپوڵ تۆمارکردووە و پێویستی بە یەک گۆڵ هەیە بۆ ئەوەی ڕیکۆردی ئەستێرەی پێشووی لیڤەرپول ستیڤن جێرارد یەکسان بکات.
جگە لە گۆڵەکانی سەڵاح لەگەڵ لیڤەرپوڵ، ئەو 34 گۆڵی لەگەڵ ڕۆما تۆمارکردووە، نۆ گۆڵ لەگەڵ فیۆرینتۆنا ئیتاڵی، دوو گۆڵ لەگەڵ چێڵسی و 20 گۆڵ لەگەڵ بازل، بە بەراورد بە 12 گۆڵ لەگەڵ یانەی یەکەمی "موقاویلون ئەلعەرەب"، هەروەها 51 گۆڵی بۆ هەڵبژاردەی میسر تۆمارکردووە.
