المطلع
عاجل

post-image

مه‌حمود عه‌باس: ئیسرائیل به‌رده‌وامه‌ له‌ تاوانه‌كانی دژ به‌ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین


00:42 عەرەبی و نێودەوڵەتی
2025-03-24
105913

مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین ڕایگه‌یاند، ئیسرائیل به‌رده‌وامه‌ له‌ تاوانه‌كانی دژ به‌ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین، به‌ سود وه‌رگرتن له‌ هه‌مو ڕێگاكانی چه‌وساندنه‌وه‌، له‌وانه‌ش زه‌وتكردنی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له‌ مافی سه‌ره‌تایی ئاو.

به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڵه‌ستین مه‌حمود عه‌باس له‌ وتارێكدا به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی ئاو ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، "ئیسرائیل ئاو ده‌كاته‌ ئامرازێك بۆ ڕه‌شبگیری و ئه‌شكه‌نجه‌دان و ئاواره‌بون، ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی ئاشكرای یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤه‌".
ڕونیشیكرده‌وه‌، سیاسه‌تی ئیسرائیل بۆ كۆنتڕۆڵكردنی سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی فه‌ڵه‌ستین شتێكی نوێ نییه‌، به‌ڵكو به‌شێكه‌ له‌ پلانێكی سیستماتیكی ده‌یان ساڵه‌ كه‌ ئامانج لێی كۆنتڕۆڵكردنی ژیانی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان و ئاسته‌نگكردنی گه‌شه‌سه‌ندنیان و ناچاركردنیان به‌ جێهێشتنی زه‌وییه‌كانیان بۆ فراوانكردنی نیشته‌جێبونی نایاسایی، به‌مه‌ش ئازاره‌كانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین له‌ كه‌رتی ڕۆژئاوا و كه‌رتی غه‌ززه‌ قوڵتر ده‌بێته‌وه‌.
سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین ئاماژه‌ی به‌ بارودۆخی كاره‌ساتباری كه‌رتی غه‌ززه‌ كرد، كه‌ منداڵان له‌ سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانیان بێبه‌ش ده‌كرێن و ناچار ده‌بن له‌ ڕیزی درێژدا بوه‌ستن بۆ به‌ده‌ستهێنانی یه‌ك لیتر ئاو، له‌ كاتێكدا هه‌زاران كه‌س ڕوبه‌ڕوی مه‌ترسی مردن ده‌بنه‌وه‌ به‌هۆی كه‌می ئاوی پاك و نه‌بونی خۆراك و ده‌رمان.

باسی له‌وه‌شكرد، "هیچ هۆكارێك له‌ هۆكاری منداڵانی فه‌ڵه‌ستینی گرنگتر نییه‌ كه‌ به‌ده‌ست تینوێتی و برسێتیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، له‌ كاتێكدا جیهان ده‌سته‌وه‌ستان وه‌ستاوه‌ و سه‌یری ئه‌م كاره‌ساته‌ مرۆییه‌ ده‌كات".

سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین له‌ كۆتایی قسه‌كانیدا داوای له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كرد كه‌ به‌رپرسیارێتی خۆیان هه‌ڵبگرن و فشار بخه‌نه‌ سه‌ر ئیسرائیل بۆ ڕاگرتنی پێشێلكارییه‌ قورسه‌كانی و ده‌سته‌به‌ركردنی مافی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ سامانه‌ سروشتییه‌كانی خۆیان، به‌تایبه‌تی ئاو، چونكه‌ ئه‌مه‌ مافێكی بنه‌ڕه‌تی مرۆڤه‌ كه‌ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان گه‌ره‌نتی كراوه‌.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

مستشار حكومي يدعو لإصدار الدينار الإلكتروني ويكشف فوائده للإقتصاد العراقي

مستشار حكومي يدعو لإصدار الدينار الإلكتروني ويكشف فوائده للإقتصاد العراقي

2026-11-18 13:28 2455
تحطم مروحية بلاك هوك أردنية خلال تمرين عسكري والجيش يباشر التحقيق

تحطم مروحية بلاك هوك أردنية خلال تمرين عسكري والجيش يباشر التحقيق

2026-11-18 12:31 4398
ترامب يصل إلى الصين عشية القمة التاريخية مع شي وبوتين

ترامب يصل إلى الصين عشية القمة التاريخية مع شي وبوتين

2026-11-18 12:19 4469
الدولار يتراجع في بغداد وأربيل بعد ارتفاعات متتالية بالأسواق

الدولار يتراجع في بغداد وأربيل بعد ارتفاعات متتالية بالأسواق

2026-11-18 11:41 3898
النفط يتراجع عالمياً مع ارتفاع المخزونات الأمريكية

النفط يتراجع عالمياً مع ارتفاع المخزونات الأمريكية

2026-11-18 11:01 3781
عالمياً... الذهب يهبط لأدنى مستوى منذ أكثر من عام

عالمياً... الذهب يهبط لأدنى مستوى منذ أكثر من عام

2026-11-18 09:01 3506
إطلاق سراح أكثر من 21 ألف نزيل بالعفو العام والإفراج الشرطي

إطلاق سراح أكثر من 21 ألف نزيل بالعفو العام والإفراج الشرطي

2026-11-18 10:01 5513
انطلاق القمة العربية للمشروعات الصغيرة والمتوسطة في بغداد

انطلاق القمة العربية للمشروعات الصغيرة والمتوسطة في بغداد

2026-11-18 09:38 5726
إيكو عراق يكشف تقنيات حديثة بتهريب النفط تُكبد الاقتصاد خسائر فادحة

إيكو عراق يكشف تقنيات حديثة بتهريب النفط تُكبد الاقتصاد خسائر فادحة

2026-11-18 10:33 4196
مجلس بابل يصوت على مهدي العرداوي محافظاً خلفاً لعلي تركي

مجلس بابل يصوت على مهدي العرداوي محافظاً خلفاً لعلي تركي

2026-11-18 00:09 15670
تأجيل زيارة رئيس الوزراء علي الزيدي إلى بيروت حتى إشعار آخر

تأجيل زيارة رئيس الوزراء علي الزيدي إلى بيروت حتى إشعار آخر

2026-11-17 23:30 7610
المنتخب الإيراني يتوج بطلاً للبطولة الرباعية الدولية في البصرة

المنتخب الإيراني يتوج بطلاً للبطولة الرباعية الدولية في البصرة

2026-11-17 22:51 7631
تحديد موعد التقديم للامتحانات التمهيدية "الخارجي" وضوابط الاشتراك + وثائق

تحديد موعد التقديم للامتحانات التمهيدية "الخارجي" وضوابط الاشتراك + وثائق

2026-11-17 21:29 15154
تحديد موعد التقديم للامتحانات التمهيدية "الخارجي" وضوابط الاشتراك + وثائق

تحديد موعد التقديم للامتحانات التمهيدية "الخارجي" وضوابط الاشتراك + وثائق

2026-11-17 21:28 11256
افتتاح مجسر الإمام علي في محافظة النجف الأشرف

افتتاح مجسر الإمام علي في محافظة النجف الأشرف

2026-11-17 20:22 15561
مجلس النواب يؤكد وجود توافق سياسي شامل لفرض القانون وحماية الثروات

مجلس النواب يؤكد وجود توافق سياسي شامل لفرض القانون وحماية الثروات

2026-11-17 20:04 11459
خلال زيارته للنجف.. رئيس الوزراء يؤكد: لا مكان للسلاح المنفلت والفساد بالعراق

خلال زيارته للنجف.. رئيس الوزراء يؤكد: لا مكان للسلاح المنفلت والفساد بالعراق

2026-11-17 20:01 10458
البرلمان يؤكد دعمه الكامل للأجهزة الأمنية بفرض الأمن وحماية ثروات البلد

البرلمان يؤكد دعمه الكامل للأجهزة الأمنية بفرض الأمن وحماية ثروات البلد

2026-11-17 19:56 9609