مه‌زڵوم عه‌بدی: دیداره‌كه‌مان له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵەبانی ره‌نگدانه‌وه‌ی پابهندبونمانه به په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز
مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده، رایگه‌یاند، دیداره‌كه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یه‌كێتی ره‌نگدانه‌وه‌ی بونیادنانی پابه‌ندبونه به په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات-هه‌سه‌ده، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له تۆڕی ئێكس رایگه‌یاند، خۆشحاڵ بوین به‌وه‌ی كه كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌رهه‌مدارو به‌سودمان له دیدار له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئه‌نجامدا. هاوبەشی و کارکردنی پێکەوەیی بۆ به‌دیهێنانی داهاتوویەکی باشتر بۆ گەلەکەمان، به‌رزده‌نرخێنین، ئەم دیدارە هاریكاریی هاوبەشمان بەهێز دەکات و رەنگدانەوەی پابەندبونمانە به بونیادنانی پەیوەندییەکی بەهێز و بەرهەمدار.
مەزڵوم عەبدی ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، هەروەك كۆبونەوەیەكمان لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ سوریا ئەنجامدا، تیایدا تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەمان کرد له‌نێویاندا رێککەوتنه‌كه‌ی 29ی كانونی دوەم. ئەم دیدارە دەرفەتێک بو بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا سەبارەت بە رێگای بەهێزكردنی سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەکەو پێکەوە کارکردن بۆ روبەڕوبونەوەی ئه‌و ئاڵه‌نگارییانه‌ی كه گه‌لی سوریا پێیاندا تێده‌په‌ڕێت.
