مه‌زڵوم عه‌بدی: له ئه‌گه‌ری زیادبونی هێرشه‌كاندا له حه‌ڵه‌ب ده‌سته‌وه‌ستان نابین
مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده جه‌خت ده‌كاته‌وه، له ئه‌گه‌ری زیادبونی هێرشی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه حكومه‌تی دیمه‌شقدا بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسودو ئه‌شره‌فیه، ده‌سته‌وه‌ستان نابین.
مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هاوار نیوز، پشتیوانی هه‌سه‌ده‌ی بۆ به‌رگریی قاره‌مانانه‌ی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه‌ی حه‌ڵه‌ب له‌دژی هێرشه‌كانی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه دیمه‌شق نیشانداوه.
ئه‌و وتوشیه‌تی، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه جیاوازییه‌كی گه‌وره له‌ڕوی ژماره و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازییه‌وه له‌نێوان گروپه هێرشكاره‌كان و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆدا هه‌یه كه به ژماره‌یه‌كی كه‌م و چه‌كی سوكه‌وه له‌به‌رامبه‌ریاندا وه‌ستاونه‌ته‌وه.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، ئێمه له هێزه‌كانی سوریای دیموكرات-هه‌سه‌ده، ده‌سته‌وه‌ستان نابین له ئه‌گه‌ری زیادبونی ئه‌م هێرشانه‌ی گروپه چه‌كداره‌كانداو له ئێستادا مه‌ترسی له‌سه‌ر بونی گه‌له‌كه‌مان هه‌یه له‌و دو گه‌ڕه‌كه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، ئه‌وه‌ی كه حكومه‌تی دیمه‌شق هه‌ردو گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی حه‌ڵه‌بی وه‌ك ناوچه‌ی سه‌ربازی راگه‌یاندوه و بۆردومانه هه‌ڕه‌مه‌كییه‌كانیش به‌رده‌وامن، ئامانج له‌مانه راگواستنی به‌زۆری دانیشتوانی كوردی ره‌سه‌نی ئه‌و دو گه‌ڕه‌كه‌یه و ئه‌وه‌ش كرده‌وه‌یه‌كه ده‌چێته چوارچێوه‌ی تاوانی جه‌نگه‌وه.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه هه‌وڵی به‌زۆر راگواستنی كورد له‌و دو گه‌ڕه‌كه قبوڵكراو نییه‌و ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تای هێرشه‌كانه‌وه تاوه‌كو ئێستاش نه‌وه‌ستاوین بۆ گه‌ڕان به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ردا بۆ راگرتنی ئه‌م هێرشانه، چ له‌ڕێگه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی خۆمانه‌وه بێت یاخود له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییانه‌وه بێت كه له‌لایه‌ن وڵاتانی گه‌ره‌نتیكاره‌وه بۆ هێوركردنه‌وه له سوریا خراونه‌ته‌ڕو، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا حكومه‌تی سوریا سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانی بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه ره‌تكردونه‌ته‌وه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، په‌نابردنی حكومه‌تی سوریا بۆ به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی، وا ده‌كات كه سوریا بگه‌ڕێته‌وه بۆ بازنه‌ی توندوتیژی و كوشتن كه هه‌موان تێیدا زیانمه‌ند ده‌بن و ئه‌وه‌ش پێشێلكردنی رێككه‌وتنه‌كانی نێوانمان، چی رێككه‌وتنی 10ی ئازار بێت یان رێككه‌وتنه‌كه‌ی 1ی نیسانی په‌یوه‌ست به گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كانی حه‌ڵه‌ب.
له‌كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا مه‌زڵوم عه‌بدی جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه گفتوگۆ و راگۆڕینه‌وه بنه‌مایه بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر جۆره كێشه‌یه‌ك كه هیه و ئێمه لای خۆمانه‌وه جه‌خت له گرنگی گفتوگۆ ده‌كه‌ینه‌وه وه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كێشه‌و قه‌یرانه‌كان و ئاماده‌ین بۆ پابه‌ندبون له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه بۆ گفتوگۆ و كۆتاییهێنان به كوشتن.
