مه‌زڵوم عه‌بدی و نێچیرڤان بارزانی له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا دوایین پێشهاته‌كانی سوریا تاوتوێ ده‌كه‌ن
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم و مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده له هه‌ولێر كۆبونه‌وه‌و دوایین پێشهاته‌كانی سوریایان تاوتوێ كرد.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، رۆژی پێنجشه‌ممه، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازيی لە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و شاندێكى ياوه‌رى کرد.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، لە کۆبونەوەیەکدا، دوایین پێشهاته مەیدانی و سیاسییەکانی دۆخی سوریا، پرسی کورد لەو وڵاتە و ڕێككه‌وتنى حكومه‌تى سوريا و هه‌سه‌ده تاوتوێ کران.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، نێچيرڤان بارزانى پشتگیریی هەرێمی کوردستانی بۆ چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان دوپات کردەوە و جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگی نێوان لایەنەکان و پاراستنى مافی هەمو پێکهاتەکان و گەلی کورد لە چوارچێوەی سوریایەکی یەکگرتودا كرده‌وه.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، لای خۆیەوە، مەزڵوم عەبدی پوختەیەکی دەربارەی دۆخی ناوچەکە و گفتوگۆکانی لەگەڵ دیمەشق و لایەنە نێودەوڵەتییەکان خستەڕو، هەروەها سوپاس و پێزانینی بۆ ڕۆڵی بەردەوامی نێچیرڤان بارزانی و هەرێمی کوردستان دەربڕی بۆ پشتیوانیکردنی مافە ڕەواکانی گەلی کورد‌و هەوڵەکانيان بۆ هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکان.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، هەر لە دیدارەکەدا، مەترسییەکانی تیرۆر و جموجوڵەکانی داعش لە ناوچەکەدا تاوتوێ کران و هەردولا هاوڕابون کە هەماهەنگیی نێوان لایەنەکان و پشتگیریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆر، فاکتەرێکی سەرەکییە بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە بەگشتی.
