مه‌زڵوم عه‌بدی پەیامێکی له‌باره‌ی هێرشی سه‌ر دروزه‌كان بڵاوکردەوە
مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)،پەیامێکی له‌باره‌ی هێرشی سه‌ر دروزه‌كان بڵاوکردەوە و داوای راگرتنی هێرشه‌كان له پارێزگای سوه‌یدا ده‌كات.
مه‌زڵوم عه‌بدی له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌پلاتفۆڕمی ئێكس نوسیویه‌تی، "ئێمه له سوه‌یدا بانگه‌واز له گه‌له‌كه‌مان وه‌رده‌گرین بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ڕێڕه‌وی سه‌لامه‌ت بۆ هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و ڕاگرتنی ئه‌و هێرشانه‌ی كه ده‌كرێنه ئامانج".
وتیشی، "كوشتنی ژن و منداڵ و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر هێما ئاینیه‌كان تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و به‌هاكانی سوریان، پێویسته ده‌ستبه‌جێ ئه‌م كاره شه‌ڕانگێزیانه بوه‌ستێنرێن و لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نی به‌رپرسی ئه‌و روداوانه بكرێت".
عه‌بدی ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "دوای 14 ساڵ شه‌ڕ، كاتی ئه‌وه هاتوه خوێنڕشتن ڕابگیرێت، سوریا به تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه به‌ره‌وپێش ناچێت، به‌ڵكو به گفتوگۆ و عه‌قڵ سه‌رده‌كه‌وێت".
فه‌رمانده‌ی هه‌سه‌ده ده‌شڵێت، "پرسی گه‌لی دروزمان پرسی نه‌ته‌وه‌ییه و چاره‌سه‌ره‌كه‌ی ده‌بێت ده‌ستوری بێت و له‌سه‌ر بنه‌مای دیالۆگ بێت".
