مه‌سرور بارزانی: بەکارهێنانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران وەک كارتێكی سیاسی كارێكی قبووڵكراو نییه
سه‌رۆكی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان رايگەیاند، بەکارهێنانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان وەک كارتێكی سیاسی كارێكی قبووڵكراو نییه،ئاماژەی بەوەکرد مووچه‌خۆرانی هه‌رێم به پێی یاسا و ده‌ستووری عێراق مافی خۆیانە مووچه‌كانیان له كاتی خۆیدا وەربگرن.
ئەمڕۆ شه‌ممه ، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "الشرق نیوز" كه پوخته‌یه‌كی بڵاو كراوه‌ته‌وه رایگەیاند، "مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به پێی یاسا و ده‌ستووری عێراق مافی خۆیانە مووچه‌كانیان له كاتی خۆیدا به‌بێ هیچ دواكه‌وتن و كێشه‌یه‌ك وه‌ربگرن".
سەرۆکی حکومەتی هەرێم نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیوه له‌وه‌ی پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ته كارتێكی سیاسی و ئاماژە بەوەشدەکات، "ئه‌مه كارێكی قبووڵكراو نییه، چونكه ته‌نانه‌ت دادگای فیدراڵی بڕیاری له باره‌ی مووچه داوه و جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، نابێت ببێته به‌شێك له ململانێكانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یاسا، ده‌ستوور و دادگای فیدراڵیش پشتیوانی له ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌ڵام مووچه‌ی هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی سێ مانگ دواكه‌وت و چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، ته‌نیا مووچه‌ی مانگی ئایار له لایه‌ن به‌غداوه خه‌رج كرا".
مه‌سرور بارزانی وتی، "وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ هاتووه‌ته ناو ورده‌كارییه‌كانی مووچه و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی ده‌ستووری عێراق و مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه".
وتیشی، "چاره‌سه‌ری ده‌ستوورییانه‌ی ئه‌م پرسه، بریتییه له رێككه‌وتن له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتیی داهاتووی فیدراڵی".
جەختی لەوەشکردەوە، "ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆ بكه‌ین سه‌باره‌ت به یاسای نوێی نه‌وت، هه‌ولێر هه‌وڵدەدات له‌گه‌ڵ به‌غدا هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بێت بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان".
لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم مەسرور بارزانی دەڵێت، "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ده‌زانن چ لایه‌نێك له پشت ئه‌و هێرشانه‌وه‌یه، به‌ڵام به باشی ده‌زانن چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بكه‌ن، هەروەها حكومه‌تی هه‌رێم به دڵنیاییه‌وه له‌م باره‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و حكوومه‌تی عێراق له هه‌ماهه‌نگیدایه".
دەشڵێت، "هه‌ر ئاڵۆزییه‌كی ئه‌منی له ناوچه‌كه، كاریگه‌ری و لێكه‌وته‌ی نه‌رێنی له‌سه‌ر هه‌مووان ده‌بێت".
سەبارەت بە سوریا مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەدا، "پێویسته دیمه‌شق ده‌رگا به رووی كورددا بكاته‌وه و داواكارییه‌كانی كوردی سوریا جێبه‌جێ بكات".
سەرۆکی حکومەتی هەرێم سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و سعودیه و ئێران رایگه‌یاندووە، "په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ریاز زۆر باشن و مێژوویین، هاوكات هه‌ولێر رێز له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ تاران و وڵاتانی دراوسێی ده‌گرێت و نایه‌وێت ببێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هیچ یه‌كێك له وڵاتانی دراوسێی و هاوكات به‌شێكیش نه‌بووه له كێشه‌كانی نێوان ئێران و ئیسرائیل".
